پاپ: له‌باربردنى كۆرپه تاوانێكى نازيانه‌يه
هاوشێوه‌ى هه‌وڵى نازييه‌كانه
K24 – هه‌ولێر:
(پاپ فره‌نسيس)ى پاپى كريستيانه‌كان رايگه‌ياند، "له‌باربردنى منداڵان به پاساوى ئه‌گه‌رى هه‌بوونى كه‌موكورتى جه‌سته‌ييان، هاوشێوه‌ى هه‌وڵى نازييه‌كانه بۆ نه‌هێشتنى كه‌مئه‌ندامان له كۆمه‌ڵگه‌دا".
پاپ، دوێنێ شه‌ممه وتارێكى درێژى له به‌رده‌م ئه‌ندامانى كۆڕبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌ى خێزانه‌كانى ئيتاڵيا پێشكه‌شكرد.
پاپ له‌و كۆڕبه‌نده‌دا گوتى: "سه‌ده‌ى رابردوو جيهان به گشتى شۆك بوو، له‌و هه‌وڵه‌ى نازييه‌كان ده‌ياندا، بۆ پاككردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زى مرۆڤايه‌تى له كه‌موكورتى. ئه‌مڕۆش هه‌مان شت ده‌كرێت، به‌ڵام به ده‌ستكێشى سپييه‌وه.
(پاپ فه‌ره‌نسيس) گوتيشى: "پێويسته منداڵه‌كانمان قبوڵ بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ى خوا پێى به‌خشيووين. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك حاڵه‌تيشدا نه‌خۆش بن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئايا ده‌كرێت گيانێكى بێ تاوان بكوژين، ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژيان كه‌مێك ئارامتر بێت بۆمان".
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌باربردن له خۆرئاوا به گشتى و ئه‌وروپا به تايبه‌تى وه‌ك پرۆسه‌يه‌كى به‌رده‌وام ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام له ڤاتيكان و ماڵتا به ته‌واوى قه‌ده‌غه‌يه.
دواى شه‌ڕى يه‌كه‌مى جيهانى، نازييه‌كان زۆر بايه‌خيان به زانستى كۆرپه‌له زانى ده‌دا و كاريان بۆ ئه‌وه ده‌كرد، هه‌ر كۆرپه‌يه‌ك ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتبا له كرۆمۆسۆمه‌كانيدا شێوانێك هه‌يه و كاريگه‌رى له‌سه‌ر شێوانى جه‌سته‌ى كردووه، له‌باريان ده‌برد. ئه‌وان ده‌يانوت ده‌بێت ره‌گه‌زى ئارى له هه‌موو كه‌موكورتييه‌ك پاك بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر