ئيڤانكا چينييه‌كانى خرۆشاندووه
له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، جريوه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كچى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، ئيڤانكا تره‌مپ، له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، جريوه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه. نووسيويه‌تى: ئه‌مه په‌ندێكى چينييه.
جريوه‌كه‌ى ئيڤانكا له‌سه‌روبه‌ندى كۆبوونه‌وه‌ى باوكى بووه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جونگ ئون.
به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له چين، سه‌ريان سوڕماوه له‌وه‌ى جريوه‌كه‌ى ئيڤانكا په‌ندێكى چينيى بێت.
په‌نده‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن ناتوانرێت ئه‌م كاره بكرێت، پێويسته رێگه له‌وانه نه‌گرن، كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن".
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى (Weibo)ى هاوشێوه‌ى تويته‌ر له چين، پهندهكهى ئيڤانكا بڵاوكراوه‌ته‌وه و نووسراوه، ئێمه نازانين ئه‌مه چ جۆره په‌ندێكه، تكايه هاوكارى".
دواى ئه‌و پۆسته، هه‌زاران به‌كارهێنه‌رى چينى، قسه‌يان له‌سه‌ر په‌نده‌كه كردووه.
يه‌كێك له‌و به‌كارهێنه‌رانه، نووسيويه‌تى: ئه‌و په‌نده هاوتاى ئه‌و پهندهيه كه ده‌ڵێت: "پياوێكى پيرى گه‌مژه كێوێكى رووخاند" و ئاماژه‌يه بۆ به‌رده‌وامى و خۆڕ‌اگرى.
نووسه‌رى گۆڤارى ساسهتى ئه‌مه‌ريكيى، بيل كريستۆڵ له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: ئه‌وه په‌ندێكى سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيستهمى ئه‌مه‌ريكايه و قسه‌يه‌كى لۆژيكييه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌گراف