توركیا ھێزی بهرهو منبج جوڵاند
هێلیكۆپتهری ئهمریكی یاوهرییان دهكات
K24 - ههولێر:
رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا بە چەندین تانک و زرێپۆشی سەربازیییهوه بەرەو شاری منبجی سووریا جووڵەیان پێکراوە.
هەر بە گوێرەی رۆژنامە تورکیەکە، هێلیکۆپتەری ئەمەریکی یاوەری ئەو هێزەی تورکیا دەکات.
جوولەی ئەو هێزانەش لە دوای ئەوە دێت، ئەمەریکا و تورکیا لەسەر ئەوە رێککەوتن کە هێزەکانی سووریای دیموكراتی "هەسەدە" منبج جێبهێڵن و هێزەکانی سەر بە تورکیا و هاوپهیمانهكانی شاری منبج بەڕێوەببەن.