هه‌واڵگرى ئيسرائيل: "په‌رله‌مانتار و وه‌زيرێكى پێشووى ئيسرائيل سيخوڕى ئێران بووه"
سه‌ر به ئيتڵاعات بووه
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتار و وه‌زيرێكى پێشووى ئيسرائيل، به تۆمه‌تى سيخوڕيكردن بۆ كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ستگيركرا.
گونين سيگيف، له لايه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئيسرائيل (شاباك)ه‌وه به تۆمه‌تى سيخوڕيكردن بۆ ئێران و يارمه‌تيدانى له كاتى شه‌ڕدا ده‌ستگيركراوه.
رۆژنامه‌ى (يه‌ديعۆت ئه‌حرۆنۆت)ى ئيسرائيل بڵاويكرده‌وه، ئه‌و وه‌زيره‌ى پێشووى ئيسرائيل تۆمه‌تباره به‌وه‌ى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئيتڵاعاتى ئێران هه‌بووه.
ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى ئيسرائيل، ده‌ڵێن: سيگيف، له 2012ه‌وه ده‌ستى له‌گه‌ڵ ئيتڵاعات تێكه‌ڵكردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و وه‌زيره‌ى ئيسرائيل، كاتێك له نايجيريا بووه، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكى باڵيۆزخانه‌ى ئێران كۆبووه‌ته‌وه و پاشان دوو جار سه‌ردانى ئێرانى كردووه.
هه‌روه‌ها زانراوه، ناوبراو له چه‌ند وڵاتێكى جياواز له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئيتڵاعات كۆبووه‌ته‌وه.
(شاباك)، ئه‌و وه‌زيره‌ى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه زانيارى له باره‌ى پيشه‌سازى وزه، پێگه ئه‌منييه‌كانى ئيسرائيل، دامه‌زراوه سه‌ربازى و سياسييه‌كان داوه‌ته ئيتڵاعات.
گونين سيگيف، له ساڵانى (1995 - 1996) وه‌زيرى وزه و ژێرخانى ئيسرائيل بووه. پێشتريش له (1992- 1996) ئه‌ندامى كنێست بووه. دواتر وازى له كارى سياسى هێناوه و خه‌ريكى بازرگانى بووه.
ناوبراو له 2004 به تۆمه‌تى بازرگانيكردن به مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگيركراوه و پێنج ساڵ زيندانى بۆ بڕاوه‌ته‌وه و پاشان روويكردووه‌ته نايجيريا و له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
ئ.ر