بیناڵی یه‌ڵدریم له بێبه‌شكردنی توركیا له ئێف 35 هاته ده‌نگ
كۆنگرێس ئێف 35 له توركیا قه‌ده‌خه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
لەدوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای دەسەڵاتی بەرگری نیشتمانی له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و بێبه‌شكردنی توركیا له مافی كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 35، بینالی یەڵدرم، سه‌رۆك وەزیرانی تورکیا، هێرشیکردە سەر کۆنگرێس و رایگەیاند ئەوان رێگای دیکەیان هەیە پێیدا بڕۆن.
یەڵدرم لە کۆنگرەیه‌كی رۆژنامەنووسیدا گوتی: "بڕیارەکە پێشڤه‌چوونێكی نه‌رێنییه، به‌ڵام تورکیا بە بێ بژاردەی دیکە نییە، هەوڵێکی لەو جۆرە پەشیمانی بە دوادادێت و دژی رۆحیەتی هەماهەنگی ستراتیژییە".
پێشتر رۆژنامەی حوریەتی تورکی بڵاویکردەوە، کۆنگرێسی ئەمەریکا بەزۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای دەسەڵاتی بەرگری نیشتمانی پەسەند کرد و تورکیاش وەک ئەوەی پێشبینی کرابوو، لە لیستی ئەو وڵاتانە هێنرایه ده‌ره‌وه کە دەتوانن فڕۆکەی ئێف-35 بکڕن.
تورکیا بەهۆی زیندانیکردنی قەشەیەکی ئەمەریکی بەتۆمەتی تیرۆر و سوووربوونی لەسه‌ر کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس-400 ی رووسی، مافی ئەوەی لێسەندرایەوە کە ببێتە خاوەن فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووەکە.
کۆنگرێسی ئەمەریکا کڕینی سیستەمی ئێس-400ی رووسی لە لایەن تورکیاوە بە هەڕەشە بۆ سەر هاوپەیمانەکانی رێكخراوی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) وەسفکرد و چەند جارێک داوای لە ئەنقەرە کردووە خۆی دووربگرێت لە کڕینی ئه‌و سیسته‌مه مووشه‌كییه، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمەریکا پێشتر رەتی کردەوە سیستەمی مووشەکی پاتریۆت بفرۆشێتە تورکیا، ئەنقەرە رووی کردە چەکە دوورهاوێژەکانی رووسیا.
هـ. ج