ورده‌كاری شه‌ڕی نێوان میلیشیاكانی حیزبوڵڵا و هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری به‌غدا لێره بزانه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ورده‌كاری له‌باره‌ی شه‌ڕی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و میلیشیاكانی حیزبوڵڵای له رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا ئاشكرا كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند، "كه‌سێك به ئۆتۆمۆبیلێك ویستی به خاڵێكی پشكنینی شاری به‌غدادا بڕوات، به‌ڵام له‌كاتی پشكنین هێزه ئه‌منییه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌و ئۆتۆمۆبیله داواكراوه"، گوتیشی، "له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بوو به ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان شۆفێره‌كه و پشكنه‌ره ئه‌منییه‌كانی ئه‌و بازگه‌یه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، كه نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بكرێت، به باس نیوزی راگه‌یاند، "دوای درووست بوونی ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوانیان، 4 ئۆتۆمۆبیلی دیكه‌ی چه‌كداران له جۆری "ناڤارا" گه‌یشتنه ئه‌و خاڵه‌ی پشكنین و، ده‌مه‌قاڵێش بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌كداری گۆڕا و به‌و هۆیه‌شه‌وه 3 كه‌س بریندار بوون، كه له‌ناویاندا 2 پۆلیس هه‌ن و، دوای ته‌قه‌كردنیش له یه‌كتریان، ئه‌و 4 ئۆتۆمۆبیلانه رایانكرد".
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌غداى پايته‌خت گه‌مارۆى باره‌گاى سه‌ره‌كى حزبوڵڵايان له شه‌قامى فه‌له‌ستين دا.
ئه‌و هێزجوڵاندنه‌ى حكومه‌ت له دژى حزبوڵڵا دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ له نێوان هه‌ردوو لايه‌ندا شه‌ڕ و پێكدادان له ناوچه‌كه روويدا.
H.B