چين: گوێ به سزا ئابوورييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له دژى ئێران ناده‌ين
چين به‌رده‌وام ده‌بێت له مامه‌ڵه‌ى ئابوورى و بازرگانى له‌گه‌ڵ تاران
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى چين رايگه‌ياند، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و سزايانه‌ى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراوون، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له مامه‌ڵه‌ى ئابوورى و بازرگانى له‌گه‌ڵ تاران.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى چين، هاو فين، رايگه‌ياند، سه‌ره‌ڕاى سه‌پاندنى سزاى ئابوورى له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه به‌سه‌ر ئێران‌دا، چين به‌رده‌وام ده‌بێت له مامه‌ڵه‌ى ئابوورى و بازرگانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.
گوتيشى: "ئێمه به‌رده‌وام دژى سه‌پاندى سزاى تاك لايهنهين به‌سه‌ر وڵاتاندا".
دووپاتيشيكرده‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى ياسا نێودهوڵهتييهكان پێشێل بكه‌ين، به‌رده‌وام ده‌بين له مامه‌ڵه‌ى ئابوورى له‌گه‌ڵ تاران‌دا.
به گوێره‌ى زانيارى گومرگى چين، قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان چين و ئێران له چاره‌كى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا گه‌يشتووه‌ته (13.21) مليار دۆلار.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ