له عه‌فرين ميليشياكانى سه‌ر به توركيا دوورگه‌يه‌كى به‌نداوى مه‌يدانكێيان سووتاند
كاره‌ساتێكى ژينگه‌يان رووبه‌ڕووى ناوچه‌كه كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ميليشياكانى سه‌ر به توركيا له شارى عه‌فرين، دارستانى دوورگه تاقانه‌كه‌ى به‌نداوى (مه‌يدانكێ)يان سووتاند و كاره‌ساتێكى ژينگه‌يان رووبه‌ڕووى ناوچه‌كه كرده‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى له خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌وه ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، چه‌كدارانى گرووپه ميليشياكان، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به مه‌به‌ست ئاگر له پووش و پاوان و دارستانه‌كانى ده‌وروبه‌رى مه‌يدانكێ ده‌ده‌ن و هاووڵاتيان و گه‌نجانى خۆبه‌خش ئاگره‌كان خامۆش ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى وته‌ى شاهێدحاڵه‌كان، گه‌مييه‌كى تايبه‌ت به كارمه‌ندانى مه‌يدانكێ له لايه‌ن ميليشياكانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه و بۆ مه‌به‌ستى تايبه‌تى خۆيان به‌كارى ده‌هێنن و به‌و گه‌مييه رۆژانه ده‌چنه دوورگه‌ى ناو به‌نداوه‌كه.
شاهێدحاڵه‌كان باسيان له‌وه‌شكرد، دوێنێ ئه‌و چه‌كدارانه، كه به پشتيوانى سوپاى توركيا هاتوونه‌ته ناوچه‌كه ئاگريان له دارستانى دوورگه‌كه به‌رداوه و هاووڵاتيانيش ناتوانن بگه‌نه دوورگه‌كه و ئاگره‌كه خامۆش بكه‌ن و هيچ هه‌وڵێكيش بۆ دامركاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه له ئارادا نييه.
سووتاندنى دارستانه‌كانى سنوورى عه‌فرين و ده‌وروبه‌رى به‌نداوى مه‌يدانكێ درێژكراوه‌ى ئه‌و كرده‌وانه‌يه رۆژانه چه‌كداره ميليشياكانى سه‌ر به توركيا دژى هاووڵاتيان و ژينگه و شوێنه‌وار و ته‌نانه‌ت ديموگرافياى شاره‌كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
رۆژى (19ى ئازار/ مارسى 2018) سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى دواى (58) رۆژ شه‌ڕ و به‌ره‌نگارى هێزه كوردييه‌كان توانيان بچنه عه‌فرينه‌وه و كۆتايى به ده‌ستى يه‌كينه كوردييه‌كان بهێنن كه له 2011ه‌وه ناوچه‌كه‌يان له شه‌ڕ پاراستبوو و ئيداره‌يه‌كى خۆبه‌ڕێوبه‌ريان تێدا دامه‌زراندبوو، كه توركيا دژايه‌تى ده‌كرد و به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) له قه‌ڵه‌مى ده‌دا.




