رێكخراوێكى پزيشكان ده‌رمانيان به سێكس گۆڕيوه‌ته‌وه
چاره‌سه‌رى پزيشكى و ده‌رمانيان له به‌رامبه‌ر سێكس پێشكه‌ش به نه‌خۆشه‌كان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى (بى بى سى) به‌ريتانى بڵاويكرده‌وه، ژماره‌يه‌ك له كارمه‌ندانى رێكخراوى (پزيشكانى بێ سنوور)، له كاتى كاركردنيان له ئه‌فريقا، چاره‌سه‌رى پزيشكى و ده‌رمانيان له به‌رامبه‌ر سێكس پێشكه‌ش به نه‌خۆشه‌كان كردووه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و كه‌ناڵه، تۆمه‌ته‌كه ئاراسته‌ى كارمه‌ندانى رێكخراوه‌كه كراوه، نه‌ك پزيشكه‌كان.
رێكخراوى پزيشكانى بێ سنوور گه‌وره‌ترين رێكخراوى هاريكارى بيانييه له وڵاتانى جيهان كار ده‌كات.
كارمه‌ندێكى ئه‌و رێكخراوه له له‌نده‌ن رايگه‌ياند، "به چاوى خۆى بينيويه‌تى، گه‌وره كارمه‌ندێكى رێكخراوه‌كه له كينيا، ژماره‌يه‌ك ئافره‌تى له نووسينگه‌ى رێكخراوه‌كه كۆكردووه‌ته‌وه".
گوتيشى: "ئه‌و ئافره‌تانه زۆر منداڵ بوون. هه‌مووان ده‌يان زانى ئه‌وانه كارى له‌شفرۆشيان پێ ده‌كرێت و ده‌شزانرا، كه بۆ ئه‌نجامدانى سێكس له‌گه‌ڵيان كۆكراونه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شى گوت: "هاوڕێيه‌كيشم كه له‌و نووسينگه‌يه بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر كارى ده‌كرد، هه‌ستى به‌وه كردبوو، ئه‌و ره‌فتاره كاريگه‌رى له‌سه‌ر ناوبانگى رێكخراوه‌كه درووست كردووه".
كارمه‌ندێكى ديكه‌ى رێكخراوه‌كه باسى له‌وه كردووه، "نه‌توانراوه هيچ به‌رهه‌ڵستييه‌كه‌ى ئه‌و كه‌سه بكرێت، كه ئافره‌ته‌كانى كۆده‌كرده‌وه، چونكه كارمه‌ندێكى پله باڵاى رێكخراوه‌كه بوو".
كارمه‌ندێكى ديكه‌ى به‌شى چاودێرى تووشبووانى نه‌خۆشى ئايدز له ئه‌فريقاى ناوه‌ڕاست گوتى: "ئيستغلال كردنى سۆزانييه خۆجێيه‌كان له لايه‌ن پزيشكانى بێ سنووره‌وه، زۆر به‌ربڵاو بوو".
گوتيشى: "هاوڕێيه‌ك كچه‌كانى له‌و كۆمه‌ڵگه‌يه كۆده‌كرده‌وه، كه تيمى پزيشكانى بێ سنوورى لێ بوو، زۆر ئاشكرا بوو، كه ئه‌وانه له‌شفرۆشن، به‌ڵام ده‌يانوت بۆ به‌سه‌ربردنى كات له‌گه‌ڵيان و وه‌ك هاوڕێيه‌تى ئه‌وان هاتوون".
ئه‌وه‌شى گوت: "هاوكارێكى خۆمم بينى هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نى زۆر نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ يه‌كێك له‌و له‌شفرۆشانه چوونه ناو سه‌رئاوێكه‌وه".
روونيشيكرده‌وه، "دواتر ئه‌و له‌شفرۆشه‌م ناسى و قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد و ئه‌ويش پێى وتم، كه له سۆزانيخانه‌يه‌ك كار ده‌كات و له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كه‌ى ئێمه‌ش سێكسى ئه‌نجام دابوو".
شاهێدحاڵێكى ديكه‌ى ئه‌و كرده‌وانه گوتى: "هاوڕێيه‌كم له رێكخراوه‌كه كاتێك له ليبيريا كارى ده‌كرد، ده‌يوت ئاڵوگۆڕى سێكس به‌رامبه‌ر به ده‌رمان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌شفرۆشانه زۆر ئاسانه".
هه‌روه‌ها گوتى: "هاوڕێكه‌م باسى ده‌كرد، ئه‌و كچانه زۆربه‌يان باوكيان به هۆى نه‌خۆشى ئيبۆلاوه له‌ده‌ستدابوو. ئه‌وان بۆ ده‌رمان ئاماده‌بوون هه‌موو كارێكى سێكسى له‌گه‌ڵيان بكرێت".
ئه‌و كارمه‌نده ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، "تيمه‌كانى پزيشكانى بێ سنوور له چه‌ندين بۆنه‌ى ديكه‌دا گێچه‌ڵى سێكسيان به فه‌رمانبه‌رانى ئافره‌ت له رێكخراوه ناحكومييه‌كانى ديكه كردووه".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانه‌ى رێكخراوه‌كان نه‌يان وێراوه راستييه‌كان بخه‌نه‌ڕوو، له ترسى ئه‌وه‌ى نه‌بادا ناوى رێكخراوه‌كه‌يان بخرێته ليستى ره‌شى پزيشكانى بێ سنوور و چيديكه هاوكارى نه‌كرێن".
له‌و باره‌يه‌وه رێكخراوى پزيشكانى بێ سنوور رايگه‌ياند، ئه‌و پرسه پێويستى به لێكۆڵينه‌وه‌ى زياتر هه‌يه.
ساڵى رابردوو، پزيشكانى بێ سنوور رايگه‌ياند، دوو كارمه‌ندى خۆى به هۆى ئه‌نجامدانى گێچه‌ڵى سێكسييه‌وه ده‌ركردووه.
ئه‌و رێكخراوه ته‌نيا رێكخراوى بيانى نييه كارمه‌نده‌كانى تۆمه‌تبار بكرێن به گێچه‌ڵى سێكسى و تێوه‌گلان له كارى له‌شفرۆشى، ساڵى رابردووش رێكخراوى ئۆكسفام به‌وه تۆمه‌تبار كرا، تێوه‌گلاوه له مامه‌ڵه‌ى له‌شكڕين له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشه‌كاندا.
ئ.ر