به ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی تیرۆركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی بابل ببینه
له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامكدراو له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ده‌كوژرێت

K24 - هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ساتی تیرۆركردنی عه‌قید سه‌فا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی بابل نیشان ده‌دات له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند چه‌كدارێك له ئۆتۆمبێلێكی پیكاب له جۆری (تیۆیۆتا هایلوكس) داده‌به‌زن و پێشی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی بابل ده‌گرن و ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانیش له پارێزگای بابل رایانگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگاكه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ده‌وامی فه‌رمی، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له شاری حیلله‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای بابل، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت.
ا. م