لێدوانێكی ئه‌ردوغان تووڕه‌یی خه‌ڵكی توركیا به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌روغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له لێدوانێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌ڵێت هه‌ر ماڵێك ساردكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت ده‌وڵه‌مه‌نده ئه‌مه‌ش تووڕه‌یی خه‌ڵكی توركیای به‌دوای خۆیدا هێنا
K24- هه‌ولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان،سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاند، بوونی ساردکەرەوە(سەلاجە) لە ماڵان‌دا مانای دەوڵەمەندی هاوڵاتیان دەگەیەنێت.
لە میانی ئاهەنگێکی جەماوەری بۆ بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکه‌ی تورکیا لە پارێزگای ساکاریا، سه‌رۆك كۆماری تورکیا، چەند داتا و ئامارێکی ساڵی 2002 (سەردەمی باڵادەستبوونی خۆی لە تورکیا)ی بە بەراورد له‌گه‌ڵ ئێستا به‌بیر لایەنگرانی هێنایەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حوریەت، ئەردۆغان بە لایەنگرانی گوتووە: "لە 2002، 91 هەزار ئۆتۆمبێل کڕدراوە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو 723 هەزار ئۆتۆمبێل کڕدراوە. لە 2002، یەک ملیۆن و 88 هەزارساردکەرەوە کڕدراوە، بەڵام ساڵی پار سێ ملیۆن و 107 هەزارساردکەرەوە کڕدراون. مانای وایە خەڵکی هەژار نیە".
سەرۆکی توورکیا راشیگەیاند: "ئەگەر لە هەموو ماڵەکان ساردکەرەوە هەبێت، کەواتە ئێمە لە ئاستی زەنگینیداین".
ئەم لێدوانەی ئەردۆغان تووڕەیی خەڵکی تورکیای بە دوای خۆیدا هێنا و ئەوان دەڵێن، دەیان ساڵ لەمەوبەر هەموو ماڵێک ساردکەرەوەی هەبووە و ئەوە مانای زەنگینی ناگەیەنێت.
ه.ج