بۆچی ته‌مه‌نی ئافره‌ت له‌هی پیاو زیاتره؟
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه ته‌مه‌نی ناوه‌ندی پیاو 10 له‌هی ئافره‌ت كورتتره
K24- هه‌ولێر:
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك زانای سویسری ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه، كه ته‌مه‌نی ئافره‌ت له‌هی پیاو زیاتره و، ئه‌مه‌ش به تێبینیكردنی دیارده‌یه‌ك كه ده‌كرێت له‌سه‌رانسه‌ری جیهان پشتڕاست بكرێته‌وه، كه هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ته‌مه‌نی ئافره‌ت نییه.
توێژه‌ران له‌و پرۆسه‌یه‌دا سه‌لماندوویانه، كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نی پیاو 10 ساڵ له‌هی ئافره‌ت كورتتره، ئه‌و رێسایه‌ش به گۆڕانی دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا ناهێت.
هه‌روه‌ك زانایانی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه شیكارێكی ته‌واویان بۆ سیمپڵی خوێنی زیاتر له 1600 پیاوی به‌ته‌مه‌ن كردووه، تێیدا ئاشكرا بووه كه كورتی ته‌مه‌نی پیاو په‌یوه‌ندی به كرۆمۆسۆمه‌كانی جۆری "Y"ـه‌وه هه‌یه، كه ئه‌و جۆره پێی ده‌گوترێت كرۆمۆسۆمی نێرینه و له ئافره‌تدا بوونی نییه.
له‌و شیكاره‌دا ده‌ركه‌وتووه كرۆمۆسۆمی جۆری "Y" زۆر ناسكه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی هه‌ڵه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی نه‌خۆشی ترسناك له جه‌سته‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
تویژه‌رانی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه دووپات ده‌كه‌نه‌وه، "گۆڕانكاری هه‌ره باو له‌پیاوان بریتییه له له‌ده‌ستدانی به‌شێك له خرۆكه سپییه‌كانی كرۆمۆسۆمی جۆری "Y"، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش له‌میانه‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شبوونی خانه‌كانی له‌ش و كه‌ڵه‌كه‌بوونیان به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار له‌ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنی مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و دیارده‌یه‌ش زیاتر له پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كان به‌دی ده‌كرێت".
هه‌ر خانه‌یه‌كی له‌شی مرۆڤ چ پیاو یان ئافره‌ت 46 كرۆمۆسۆمی تێدایه، به‌ڵام له‌ڕووی بۆهێڵی بایۆلۆژییه‌وه جیاوازی له‌نێوان جۆری كرۆمۆسۆمه‌كاندا هه‌یه و خانه‌ی له‌شی مرۆڤ دوو جۆر كرۆمۆسۆمی تێدایه، ئه‌وانیش كرۆمۆسۆمی "X" و كرۆمۆسۆمی "Y" و له خانه‌كانی له‌شدا به‌شێوه‌ی جووت هه‌ژمار ده‌كرێن، واتا له پیاو "XY" و له ئافره‌تیش "XX"ـه, هه‌ر ئه‌و دوو جۆره جیاوازه‌ی كرۆمۆسۆمیشه ده‌بێته هۆی جیاوازی ره‌گه‌زی نێر و مێ، چونكه له پیاوان هه‌ردوو جۆری كرۆمۆسۆم بریتین له "XY" به‌ڵام ئافره‌تان كرۆمۆسۆمی جۆری "Y" نییه و هێمای ره‌گه‌زی مێیینه له ئافره‌ت بریتییه له "XX" واتا هه‌ردوو تاكی جووت كرۆمۆسۆمه‌كه یه‌ك جۆرن.
H.B