مه‌رگ له شه‌ش رفێنراوه‌كه‌ی كه‌ركووك نزیك ده‌بێته‌وه
حكومه‌تی عێراق مه‌رجه‌كه‌ی داعش جێبه‌جێ ناكات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له وه‌ڵامی داواكارییه‌كی چه‌كدارانی داعش بۆ گۆڕینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و ژنانه‌ی داعش كه له زیندانه‌كانی عێراقدان به‌رامبه‌ر به‌و 6 كه‌سه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له كه‌ركووك رفاندنیان رایگه‌یاندووه: "حكومه‌تی عێراق یاسا به‌سه‌ر تاوانباراندا جێبه‌جێ ده‌كات و سازش بۆ تیرۆریستان ناكات".
حه‌دیسی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به رۆژنامه‌ی ئهلمهدای گوتووه: "حكومه‌تی عێراق وه‌ڵامی ئه‌و به‌یاننامانه ناداته‌وه كه له لایه‌نه تیرۆریسته‌كانه‌وه ده‌رده‌چن و به‌یاننامه و داواكارییه‌كانیان لای ئێمه هیچ نرخێكی نییه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "حكوومه‌ت پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی یاسایه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا كه تاوانی تیرۆریستی ده‌كه‌ن یان بۆ ئه‌نجامدانی تاوان هاوكاریی تیرۆریستان ده‌كه‌ن".
ئیستا ئه‌و واده‌یه‌ی داعش بۆ حكومه‌تی عێراقی دیاری كردووه تا مهرجهكهیان جێبه‌جێ بكات به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات. چونكه له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو بڵاوكرایه‌وه رایانگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق مهرجهكهیان جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌و 6 كه‌سه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتوون له سیداره ده‌درێن".
به‌ڵام فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان هیواخوازن له ئه‌ركێكی تایبه‌تدا بگه‌نه شوێنی رفێنراوه‌كان كه ده‌كه‌وێته نزیك شاری كه‌كووك و قوتاریان بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، كه‌سوكاری رفێنراوه‌كان كه خه‌ڵكی شاری كه‌ربه‌لان، ئه‌وانه‌یان كه كوڕه‌كانی خۆیان له ڤیدیۆكه‌دا ناسیووهتهوه هیوادارن حكومه‌تی عێراق بۆ رزگاركردنی كوڕه‌كانیان به مه‌رجه‌كه‌ی داعش قایل ببێت. به‌ڵام وا كات به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و حكومه‌تی عێراقیش به‌نیاز نییه 1چێته ژێر باری داخوازییه‌كانی داعشه‌وه.