سه‌در و عه‌بادی بۆ هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ مالكی مه‌رجی ته‌عجیزی داده‌نێن
عه‌بادی و سه‌در: ئه‌گه‌ر مالكی بیه‌وێت بێته ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان نابێت داوای هیچ پۆستێكی وه‌زاری گرنگ بكات
K24- هه‌ولێر:
له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید جه‌خت كراوه‌ته‌وه، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌ركرده‌ی كوتله‌ی سائیرون له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی كوتله‌ی نه‌سر له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌كه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن بێته ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان، كه پێشبینی ده‌كرێت حكوومه‌تی داهاتووی عێراقی لێوه له‌دایك ده‌بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری كه لایه‌نی سێیه‌می ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌یه، به‌رهه‌ڵستی ئه‌و پلانه‌ی سه‌در و عه‌بادی ده‌كات.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له سه‌رچاوه‌یه‌كی كوتله‌ی سائیرون بڵاویكرده‌وه، "هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، هه‌وڵ ده‌دات هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی مالكی په‌لكێشی ناو هاوپه‌یمانێتی سائیرون، فه‌تح و نه‌سر بكات، بۆئه‌وه‌ی دووباره ناوماڵی شیعی به‌ته‌واوه‌تی یه‌كبگرێته‌وه"، روونیشیكرده‌وه، "عه‌بادی و حزبی شیوعی ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ سه‌در تاوتوێ كردووه، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو رێگه‌كان له‌سه‌ر هاتنی مالكی بۆ ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان دابخه‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، دووپاتیكردۆته‌وه، "ئه‌و سێ لایه‌نه یه‌ك دیدگایان به‌رامبه‌ر به مالكی هه‌یه" و ئاشكرایكرد، "ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، ئه‌گه‌ر مالكی بیه‌وێت بێته ناو هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان، ئه‌و مه‌رجانه ده‌خه‌نه به‌رده‌می كه بۆ مالكیان دیاریكردووه".
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند، "یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه بۆ مالكی دیاریكراوه، پێنه‌دانی هیچ پۆستێكی وه‌زاری گرنگ و هه‌ندێك مه‌رجی دیكه‌ی قورس كه هه‌رگیز مالكی پیی رازی نابێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تحیش ده‌بێت، كه هادی عامری سه‌ركرده‌كه‌ی هه‌موو رێگایه‌ك به‌كار ده‌هێنێت بۆئه‌وه‌ی مالكیش بهێنێته‌وه ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی كوتله‌ی نه‌سر بۆ شاری نه‌جه‌ف، عه‌بادی و سه‌در پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كیان له‌نێوان سائیرون و نه‌سر راگه‌یاند.
H.B