پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی بن لادن له ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركرا
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا ناوی "سامی عه‌ین"ـیان خستۆته لیستی كه‌سه مه‌ترسیداره‌كانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیا سامی عه‌ین، پاسه‌وانی تایبه‌تی پێشووی ئوسامه بن لادن، سه‌ركرده‌ی "قاعیده" كه به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوه، ده‌ستگیر كرد.
گۆڤاری "بێڵد"ـی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، سامی عه‌ین به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی تونسه و ته‌مه‌نی 42 ساڵه، له ساڵی 2005ـه‌وه له شاری بۆخۆمی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت.
له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا ناوی "سامی عه‌ین"ـیان خسته لیستی كه‌سه مه‌ترسیداره‌كانه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگای كارگێڕی باڵا له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر ده‌بێت، بۆیه نه‌توانرا له ئه‌ڵمانیا دوور بخرێته‌وه.
ئێستاش نووسینگه‌ی فیدراڵ بۆ كۆچ و كۆچبه‌ران له ئه‌ڵمانیا، ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌لوه‌شانده‌وه كه نه‌توانرێت سامی له ئه‌ڵمانیا دوور بخرێته‌وه، به‌مه‌ش هه‌موو ده‌روازه‌كان بۆ ئه‌وه كرانه‌وه، كه بتوانرێت ئه‌و هاووڵاتییه تونسییه له ئه‌ڵمانیا دوور بخرێته‌وه و بگه‌ڕێندرێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌و گۆڤاره نووسیویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێنمایی ده‌سته‌ی ئه‌منی، سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی كردووه، پاسه‌وانی تایبه‌تی پێشووی ئوسامه بن لادن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
H.B