ئه‌مه‌ریكا ڤیزا به ئه‌مینداری پێشووتری ناتۆ نادات
"هه‌ركه‌سێك سه‌ردانی ئێرانی كردبێت ئه‌گه‌ر دیپلۆماتكارێكی دیاریش بێت ناتوانێت ڤیزای ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست بهێنێت"
K24- هه‌ولێر:
خافیێر سۆلانا، ئه‌مینداری پێشووتری هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به "ناتۆ" رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌كاتی دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی، واشنتۆن ڤیزای ئه‌لیكترۆنیی پێ نه‌داوه بۆئه‌وه‌ی بچێته ئه‌مه‌ریكا.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "ئه‌نتینا 3"ـی ئیسپانی، خافیێر گوتی "ئه‌مه بڕیارێكی چه‌په‌ڵه"، روونیشیكرده‌وه، له‌ساڵی 2013 به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی حه‌سه‌ن رۆحانی له ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ردانی ئێرانی كردبوو و گوتیشی: "ئه‌وكات من وه‌ك نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و وڵاتانه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌م كردبوو، كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا به‌شدار بوون"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌مانگی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی لێ راگه‌یاند.
ئه‌مینداری پێشووی ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بۆ به‌رده‌وامیدان به دانوستانه‌كان كه‌سانی به‌رپرس خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه وڵاته ئاڵۆزه‌كانیش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌یره ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه له‌ڕووی چوونه‌ناو و هاتنه ده‌ره‌وه له وڵات وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاساییه".
خافیێر سۆلانا گوتی: "له‌ساڵی 2015ـه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئێران، عێراق، سووریا، سوودان، لیبیا، سۆماڵ و یه‌مه‌نیان كردووه، ناتوانن به‌ئاسانی ئه‌و ڤیزا ئه‌لیكترۆنییه به‌ده‌ستبهێنن و پێویسته سه‌ره‌تا داوا بكه‌ن و چاوه‌ڕێی وه‌ڵام بكه‌ن".
خافێر دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا كۆمپیوته‌رێكی داناوه، كاتێك زانیارییه‌كان تێیدا تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئێرانت كردبوو، ئه‌وا ناوت له سیسته‌می (...) فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م بتوانم ئه‌و ڤیزایه به‌ده‌ست بهێنم، پێویستیم پێیه‌تی، چونكه له ژماره‌یه‌ك زانكۆی ئه‌مه‌ریكا مامۆستا‌م و كاری وانه‌بێژی ده‌كه‌م".
خافیێر سۆلانای ئیسپانی، له‌ساڵانی نێوان 1995 و 1999 ئه‌مینداری هاوپه‌یمانی ناتۆ بوو، دواتر تا ساڵی 2009 به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ئاسایشی ئه‌وروپا بووه.
H.B