ئیمارات ناسنامه مێژووییه‌كه‌ی مووسڵ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
میحرابه‌كه‌ی به‌غدادی نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مزگه‌وتی نوری، له شاری مووسڵ، كه به‌مناره‌ی حه‌دبا ناسراوه و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، له حوزه‌یرانی 2014 خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشی تێدا راگه‌یاند، نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
به‌شار كیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر بودجه‌ی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب (ئیمارات)، مزگه‌وتی نووری و مناره‌ی حه‌دبای مێژوویی له شاره‌كه، نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بووه.
به‌شار كیكی راشیگه‌یاندووه، له ماوه‌ی رابردوو، به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یونیسكۆ به پاڵپشتی ئیمارات و نێوه‌ندگیری فه‌ره‌نسا، بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مناره‌ی حه‌دبا و مزگه‌وتی نووری دراوه، له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌كه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوونی پارێزگا نه‌ینه‌وا راشیگه‌یاندووه، له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه بڕی 5 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه، كاركردن له پرۆژه‌كه سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت و نزیكه‌ی هه‌زار هه‌لی كاریش بۆ دانیشتووانی مووسڵ ده‌ڕه‌خسێنێت.
له 10ی حوزه‌یرانی 2014، رێكخراوی داعش شاری مووسڵی به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك له ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای عێراق ده‌رهێنا و دواتریش به‌غدادی له مزگه‌وتی نوورییه‌وه خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشی راگه‌یاند، دوای سێ ساڵ مانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه، دواجار به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، داعش له شاره‌كه ده‌ركرا.
ا. م