"مالیكی ده‌بێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق"
هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ راده‌گه‌یه‌نرێت

K24 - هه‌ولێر:
نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، به پاڵپشتی ئێران خۆی بۆ پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی گه‌وره ئاماده ده‌كات و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌درو هاوپه‌یمانی سائیروون، له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، رایده‌گه‌یه‌نێت، عامری له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر نیگه‌رانه و به نیازه بكشێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووه، راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتی له نێوان سه‌در و عه‌بادی له شاری نه‌جه‌ف، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه و گفتوگۆكردن بووه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی فه‌تحی عامری، كه پێشتر له 12ی حوزه‌یران، هاوپهیمانێتییهكیان له‌گه‌ڵ سه‌در راگه‌یاندبوو.
وێبسایتی "بغداد الیوم" له زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در و عه‌بادی، عامری نیگه‌ران كردووه و خه‌ریكه ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه‌ی له‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌كات، كه پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌در رایگه‌یاندبوو.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر عامری بكشێته‌وه، هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی پێكده‌هێنێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئیستا گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوولایه‌ن ده‌ستیپێكردووه و ره‌نگه به راوێژكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سووننی و كوردییه‌كانیش هاوپه‌یمانێتییه‌كی وا پێبكبهێنن، به‌لای كه‌مه‌وه له سه‌د ئه‌ندامی خوولی داهاتووی په‌رله‌مان پێكهاتبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعوودی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێران به هه‌موو هێزێكییه‌وه ده‌یه‌وێت مالیكی بكاته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران، له به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه‌ته تاران گه‌وره‌ترین كوتله پێكبهێنیت.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، تاران له رێگه‌ی ئیره‌ج مه‌سجیدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕكردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ نووری مالیكی كۆبووه‌ته‌وه، مه‌به‌ست له‌و پاڵپشتییه به‌هێزه‌ش بۆ مالیكی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نێوان سه‌در و عه‌بادییه.
ا. م