سەگێک ماڵە ساردەکەی جۆرج بوش گەرم دەکاتەوە
دوای مردنی باربارا
K24 - ههولێر:
دوای كۆچی دوایی باربارا بوشی هاوسهری، سەگێک بە ناوی سولی، دهبێته نوێترین میراتگری خێزانی جۆرج بوش (بوشی باوک)، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا.
سولی سەگێکی راهێنراوە و فێری دوو لاپەڕە فەرمانکراوە بە وەڵامدانەوەی تەلەفون و گواستنەوەی شتوومەکیشەوە.
ئەو جۆرە سەگە زیاتر بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەکاردەهێندرێن، تەنانەت دەتوانن یارمەتی نابینا و چاوکزانیش بدەن، هەروەها یارمەتی زۆری دەروونی ئەو سەربازانە دەدەن بەهۆی جەنگهوه باری دەروونییان تێکچووە.
کۆچی باربارا، هاوسهری بوشی باوک، تەواو ئەو سەرۆکە دێرینەی ئەمەریکای تەنیا و نهخۆشکردووە.
ئێستا بوش لەسەر کورسی خاوهنپێداویستی تایبهت دادەنیشێت، لە دوای مردنی هاوژینەکەی، بەهۆی نزمبوونەوەی فشاری خوێن و هەوکردن چەند جارێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
دوای تەمەنێک لە سیاسەت و بەخشینی سەرۆکێکی دیکە بە ئەمەریکا، كه جۆرج دەبلیو بوشی کوڕی بوو، ئێستا ئەو پیرە سیاسییە ناتوانێت خزمەتی خۆیشی بکات، بەڵام هاتنی سولی دڵخۆشی کردووە و زەردەخەنەی پێبەخشیوە.
سولی ئێستا خاوەن هەژماری تایبەتی خۆیەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە ناوی (سولی بوش).
هـ. ج