3 هاووڵاتى له ئاودا خنكان
دوو هاووڵاتى له خه‌بات و يه‌كێكيش له پێنجوێن خنكان
K24 – هه‌ولێر:
له سنوورى شارۆچكه‌ى خه‌بات، دوو هاووڵاتى به ناوه‌كانى (ئه‌ركان مه‌حموود جادر) دانيشتووى خه‌بات و له‌دايكبووى (1999) و (يوسف خه‌ليل) دانيشتووى گوندى (به‌شيريان) له رووبار‌ى زێى گه‌وره ژيانيان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، رووداوى خنكانى ئه‌و دوو هاووڵاتييه دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ روويداوه.
هه‌ريه‌ك له تيمى ژێر ئاوی خەبات و تیمی ژێرئاوی بنکەی بەرگری شارستانی خەبات گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه و تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه گه‌ڕان بۆ دۆزينه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانييه‌كان به‌رده‌وامه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له پێنجوێن، هاووڵاتييه‌كى ديكه به رووداوى خنكان ژيانى له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌ك له نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن، رایگەیاند، رووداوه‌كه له چاڵى ئاوى زه‌وييه‌كى كشتووكاڵيدا روويداوه و هاووڵاتييه‌كى جوتيار له كاتێكدا سه‌رقاڵى ئاودان و كاركردن بووه له كێڵگه‌كه‌يدا كه‌وتووه‌ته چاڵه‌كه‌وه و گيانى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م رووداوانه دواى ئه‌وه دێن هه‌فته‌ى رابردوو هاووڵاتييه‌كى كورد و دوو هاووڵاتى عه‌ره‌ب، له ئاوى پاركى سامى عه‌بدولڕه‌حمان و سنوورى شارۆچكه‌ى سۆران به هۆى خنكانه‌وه گيانيان له‌ده‌ستدا.
دوێنێش، ته‌رمى ئه‌و كچه 11 ساڵييه دۆزرايه‌وه، كه 14 رۆژ پێشتر كه‌وتبووه رووبار‌ى شانه‌ده‌ر.
ئ.ر