گەنجێكی كورد ویستی ژنێكی عەرەب لە خنكان رزگار بكات خۆشی بووە قوربانی

دوو كەس لە رووباری بەرسیرین خنكان
kurdistan24.net

K24 - رواندز

تەیفور محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری سۆران رایگەیاند: "لە رووداوێكی كەوتنە ناو رووبار لە سەر رێگای ھاملتۆن نزیك گوندی بەرسیرینی سەر بە قەزای رواندز، گەشتیارێكی عەرەب خنكا و گەنجێكی كورد كە خەڵكی ناوچەكەیە لەكاتی ھەوڵدان بۆ رزگاركردنی ژنە عەرەبەكە، ئەویش خنكا".

گوتیشی: "گەنجە كوردەكە ناوی جەبار عوسمان سەعیدە و دانیشتووی ناوچەكەیە لە یەكێك لە چێشتخانەكانی سەر رێگاكە كاری دەكرد، لەوكاتەی ئەو ژنە عەرەبە ناوی زەھرا ھاشم، لە دایكبووی 1982 دانیشتووی گەڕەكی جدیدیەی شاری بەغدا، دەكەوێتە ناو رووبار، ھەوڵدەدات لە مردن رزگاری بكات، بەڵام خۆشی خنكا".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "تەرمی ژنە عەرەبەكە دۆزراوەتەوە، بەڵام ھێشتا تەرمی گەنجە كوردەكە نەدۆزراوەتەوە و تیمەكانی مەلەوانی بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی".

عەمید عیماد رێكانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ بەیانی لەو رووداوە ئاگادار كراینەوە و ئەو خێزانە عەرەبە خەڵكی بەغدان و بە مەبەستی گەشتوگوزار ھاتوونەتە ناوچەكە و كاتێك تووشی رووداوەكە دەبن گەنجێكی كورد كە خەڵكی ناوچەكەیە ویستوویەتی ژنەكە لە مردن رزگار بكات، بەڵام خۆشی كەوتە ناو رووبار و ھێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە".

ھ.م