گه‌شتيارێكى پازده ساڵى له پاركى سامى عه‌بدولڕه‌حمان خنكا
K24 – هه‌ولێر:
گه‌شتيارێكى عێراقى كه به سه‌ردان هاتووه‌ته شارى هه‌ولێر، له ئاوى پاركى سامى عه‌بدولڕه‌حمان گيانى له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان24 ئه‌و هاووڵاتييه عێراقييه ناوى (عارف محمد)ه‌و خه‌ڵكى پارێزگاى ئه‌نباره و ته‌مه‌نى 15 ساڵه.
ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تى گيانله‌ده‌ستدانى گه‌شتيارانه له هه‌رێمى كوردستان به هۆى خنكانه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو، ئافره‌تێكى گه‌شتيارى عێراقى خه‌ڵكى به‌غدا كه‌وته رووبار‌ى چۆمان له گوندى به‌رسيرين و به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
هاوكات گه‌نجێكى كورديش به ناوى جه‌بار عوسمان، ته‌مه‌ن 19 ساڵ، خه‌ڵكى گوندى به‌رسيرن سه‌ر به شارۆچكه‌ى ره‌واندز له كاتێكدا هه‌وڵيدابوو، ئافره‌ته گه‌شتياره‌كه رزگار بكات، گيانى له‌ده‌ستدا.
ئ.ر