به‌ڤیدیۆ.. له نهۆمی شه‌شه‌م ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به موعجیزه رزگاری ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
كچێكی ته‌مه‌ن 7 ساڵه‌ی چینی به موعجیزه له مردن رزگاری ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی له نهۆمی شه‌شه‌می باڵه‌كانه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته خواره‌وه، به‌ڵام له په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی خواره‌وه به‌ر له گه‌یشتنی به زه‌وی گیر ده‌بێت، تائه‌وكاته‌ی تیمه‌كانی فراگوزاری ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه و رزگاری ده‌كه‌ن.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، دیمه‌نی گیربوونی كچه منداڵه‌كه به په‌نجه‌ره‌یێكه‌وه نیشان ده‌درێت، كاتێك له دۆخێكی مه‌ترسیدار دایه و تیمی فریاگوزاری سه‌رقاڵی رزگاركردنی ئه‌ون.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا دیاره، ئه‌و خێزانه‌ی له‌و نهۆمه ده‌ژیت كه كچه‌كه به په‌نجه‌ره‌كه‌یانه‌وه هه‌ڵواسراوه، سه‌رینێكیان خستۆته ژێر منداڵه‌كه و له‌ژووره‌وه‌ش به‌توندی گرتوویانه، بۆئه‌وه‌ی تا گه‌یشتنی تیمی فریاگوزاری نه‌كه‌وێته خواره‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، رووداوه‌كه له شاری هانگ هه‌زۆ روویداوه و، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، 14 كه‌س له تیمی فریاگه‌وزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، ئه‌ندامێكی تیمه‌كه له‌ڕێگه‌ی په‌تێكه‌وه دابه‌زیوه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی منداڵه‌كه پێیه‌وه گیری خواردووه و رزگاریكرد.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیش، له‌و رووداوه‌دا منداڵه‌كه بریندار بووه، به‌ڵام دۆخی ته‌ندرووستی جێگیره.
H.B