بۆ ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان عه‌لاوی په‌نا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌بات
ئه‌بولغێت پاڵپشتیی ئاشتی و سه‌قامگیریی عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یاد عەلاوی داوا لە كۆمكاری عەرەبی دەكات، چاودێریی بەدەست ھەژماركردنەوەی دەنگەكانی ھەڵبژاردنهكهی رۆژی 12/5/2018ـی پەرلەمانی عێراق بكات.
لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ئەحمەد ئەبولغێت ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی لە قاھیرەی پایتەختی میسر، ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ھاوپەیمانی نیشتمانی، داوایكرد كۆمكاری عەرەبی، چاودێری بەدەست ھەژماركردنەوەی دەنگەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكات.
لەبەرامبەریشدا ئەبولغێت پشتیوانی كۆمكارەكەی بۆ ھێنانەدی ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراق دووپاتكردەوە و دەستێوەردانەكانی وڵاتانی بیانیشی رەتكردەوە.