پۆمپیۆ دوای كێشه‌ی كۆریای باكوور پرسه هه‌ستیاره‌كه‌ی كه‌نداو ده‌ورووژێنێت
به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له‌و كێشانه‌دایه
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، گوشار ده‌خاته سه‌ر وڵاتی قه‌ته‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ سعوودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر بهێنێت.
پۆمپیۆ له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ رایگه‌یاندووه، كێشه‌كانی كه‌نداو به سوودی ئێران ته‌واو ده‌بێت و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیره‌كه، ئاماژه به‌وه‌دراوه، پۆمپیۆ جه‌ختی له ویستی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ئاڵۆزییه‌كانی كێشه‌كانی كه‌نداو كه‌مبكرێته‌وه و له كۆتاییشدا چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه ئێران لێی سوودمه‌ند ده‌بێت.
نزیكه‌ی ساڵێكه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر، په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییهكانییان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ بڕیوه و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی پابه‌ندی رێككه‌وتنه پێشوه‌خته‌كان نه‌بووه و هاوكاری ئێران و میلیشیاكانی كردووه.
پۆمپیۆ، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به پاڵپشتی تره‌مپ توانیویه‌تی كێشه‌ی كۆریای باكوور و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بخاته سه‌ر سكه‌ی چاره‌سه‌ری، ئیستاش ده‌یه‌وێت كه‌یسه هه‌ستیاره‌كه‌ی كه‌نداو به‌لایه‌كدا بخات.
ا. م