پیاوێک 29 ساڵە به‌ رووتی له‌ دوورگەیەک دەژی

تاقەتی ژیانی ناو کۆمەڵگەی شارستانی نەماوە

K24 - هه‌ولێر:

پیاوێکی ژاپۆنی ماوه‌ی 29 ساڵه‌ لە شارستانیەت و جەنجاڵی شارەکان هەڵهاتووە و بڕیاری داوە لە فەنا بمرێت، بەڵام بەرپرسانی ژاپۆن رێگری لێدەکەن.

لە ساڵی 1989، ماسافومی ناگاساکی، دەچێتە دوورگەی سۆتۆباناری لە وڵاتی ژاپۆن و دەبێتە تاکە دانیشتووی ئەو دوورگەیە، رەتیشیدەکاتەوە هیچ جلووبەرگێک لەبەر بکات.

لە یادگاریی زۆر کەس ئەو پیرە پیاوە 82 ساڵە شوێنێکی نەماوە، تاکو بە رێککەوت گەشتیارێک لەو دوورگەیە دەیدۆزێتەوە و بەرپرسانی لێ ئاگادار دەکاتەوە.

لەبارەی جێهێشتنی شارەکەی، ماسافومی بە رۆژنامەی دەیلی مەیل دەڵێت: "من ئەوە ناکەم کۆمەڵگا پێم دەڵێت، من دوای یاساکانی سروشت دەکەوم. تۆ ناتوانی بەسەر سروشتدا زاڵبیت بۆیە دەبێت بە تەواوی گوێڕایەڵی بیت".

پیرە پیاوه‌كه‌ دەشڵێت: "بە رووتی گەڕان لەناو کۆمەڵگەی ئاسایی ناگونجێت، بەڵام لەم دوورگەیە شتێکی راستە. وەک جلی فەرمی ئێرە وایە".

لەبارەی فەلسەفەی دوورکەوتنە لە کۆمەڵگاش، ناگاساکی دەڵێت: "دۆزینەوەی شوێنێک کە لێی بمریت گرنگە، منیش بڕیارمداوە لێرە بمرم".

ماسافومی لە رێگای یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی، جار جار پارەی بۆ نێردراوە، ئەویش بەو پارەیە لە دوورگەکانی دەوروبەری، برنج و هێلکەی پێ کڕیوە.

بەرپرسانی ژاپۆن بەهۆی لاوازبوونی ئەو تاکە دانیشتووەی دوورگەکە بڕیاریانداوە دوای ئەو هەموو ساڵە لە تەنها ژیان، بیگەرێنەوە ناو کۆمەڵگاکەی.