سه‌در میلیشیاكانی عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه له گروپه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌كات
له‌سه‌ر داوای حه‌یده‌ر عه‌بادی موقته‌دا سه‌در هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه میلیشیاكانی عێراق ده‌نێت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی سایتی ئیلاف، بڕیاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ سڕكردنی گروپه‌كه‌ی به‌ناوی سه‌رایا سه‌لام له سنووری پارێزگای به‌سره بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ، ئامانجێكی دیكه‌ی له‌پشته و دواتر بڕیاری گرنگ له‌سه‌ر ته‌واوی گروپه میلیشیاكانی دیكه‌ش ده‌دات.
ئه‌و سایته له چه‌ند شرۆڤه‌كار و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكرده‌وه، مه‌به‌ستی سه‌در له بڕیاری سڕكردنی سه‌رایا سه‌لام "باڵی چه‌كداری ره‌وتی سه‌در"، كه له‌ژێر فشاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، هاوپه‌یمانه نوییه‌كه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، هه‌نگاوێكه بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا ته‌واوی گروپه میلیشیاكانی دیكه‌ی عێراق بتاوێنێته‌وه، كه خاوه‌ن زه‌خیره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازین.
ئه‌و سه‌رچاوانه رایانگه‌یاندووه، باشووری عێراق، به‌تایبه‌تیش پارێزگای به‌سره، بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی لێیه و هه‌مووشیان له‌ده‌ست حه‌شدی شه‌عبییه و به‌شی هه‌ره‌زۆریشی لای گروپی سه‌رایا سه‌لامه.
ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌دریش دوای ئه‌وه هاتووه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له حوسه‌ینییه‌كی شیعه مه‌زهه‌به‌كانی ناوچه‌ی سه‌در له‌شاری به‌غدا، كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی ته‌قییه‌وه و چه‌ندین كه‌س بوونه قوربانی و زیانی ماددی زۆریش به شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشت.
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڵاوكرایه‌وه، گروپی سه‌رایا سه‌لام له باشووری عێراق و پارێزگای به‌سره بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ سڕكراوه و، سه‌میر محه‌مه‌د لعێبی، به‌رپرسی سه‌رایا سه‌لام له باشووری عێراق له‌كاره‌كه‌ی ده‌كرا و، حه‌یده‌ر مسته‌فا، به‌رپرسی ئه‌و گروپه له پارێزگای به‌سره‌ش بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له كاره‌كه‌ی سڕكرا.
H.B