باوكى 149 منداڵ و هاوسه‌رى 24 ئافره‌ت سزا ده‌درێت
بانگه‌شه بۆ هاوسه‌رگيرى بێ سنوور له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دادگاى باڵاى كه‌رتى كۆلۆمبياى به‌ريتانيا له كه‌نه‌دا، سزاى مانه‌وه‌ى ناچارى بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌و پياوه‌دا سه‌پاند، كه بانگه‌شه بۆ (ئافره‌تانى بێ سنوور) ده‌كات.
وينستن بليكمۆر، ته‌مه‌نى (61) ساڵه و له 2017دا ئاشكرا بوو، كه (24) هاوسه‌رى هه‌يه و زاواكه‌شى جيمس ئۆله‌رى ته‌مه‌ن (53 ساڵ) پێنج هاوسه‌رى هه‌يه، به‌و هۆيه‌وه سزاى مانه‌وه‌ى ناچارى بۆ ماوه‌ى سێ مانگ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
شێرى ئێن دونيگين، دادوه‌رى دۆسييه‌كه رايگه‌ياند، ئه‌و دوو پياوه له هه‌موو بوارێكدا پابه‌ندى ياسان، به‌ڵام ناكرێت چاوپۆشيان لێ بكرێت. چونكه ته‌مه‌نى هه‌ندێك له هاوسه‌ره‌كانيان كاتێ هاوسه‌رگيريان له‌گه‌ڵ كردوون، ته‌نيا گه‌يشتووه‌ته (15 ساڵ).
گوتيشى: "وينستن بليكمۆر، ره‌تيكردووه‌ته‌وه، به هيچ جۆره سزايه‌ك بيروباوه‌ڕه‌كانى بگۆڕێت و ئه‌وه‌شى وتووه، كه په‌شيمان نييه و ناشيه‌وێت هيچ جۆره په‌شيمانييه‌ك له‌و باره‌يه‌وه ده‌رببڕێت".
به گوێره‌ى زانيارييه رۆژنامه‌وانييه‌كان، بليكمۆر، له ئێستادا باوكى 149 منداڵه.
ئه‌و دوو پياوه پێشتر قه‌شه‌ى يه‌كێك له كڵێسه‌كانى مۆرمۆنيه بوونه. هه‌ردووكيان ئه‌ندامى رێكخراوى باونتڤيل بوون، كه له 1946 دامه‌زراوه و تا ئه‌مڕۆ زياتر له هه‌زار و 500 ئه‌ندامى هه‌يه. ئه‌و رێكخراوه بانگه‌شه بۆ هاوسه‌رگيرى بێ سنوور له‌گه‌ڵ ئافره‌تان ده‌كات..
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر