"ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نرخی كریستیانۆی دابه‌زاند"
ماركا: ریال مه‌درید كریستیانۆ هه‌رزانفرۆش ده‌كات

رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كریستیانۆ رۆناڵدۆی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مكردۆته‌وه.
ماركا نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆی له یه‌ك ملیارد یۆرۆ بۆ 120 ملیۆن یۆرۆ كه‌م كردۆته‌وه.
له كاردانه‌وه‌یه‌كدا دانی كارڤاخاڵ به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ڵێت: هه‌موومان حه‌ز ده‌كه‌ین كریستیانۆ له ریال مه‌درید بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه و كریستیانۆ خۆی باشتر ده‌زانێت چی بریارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دایه.
كریستیانۆی 33 ساڵ، له هاوینی 2009 له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به به‌های 94 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد و له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه كۆتایی دێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له وه‌رزی رابردوو له 27 یاری لالیگا، 26 گۆڵی كرد، له چامپیۆنزلیگیش له 13 یاری،15 گۆڵی كرد، كۆی گۆڵه‌كانی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی دیكه گه‌یشتۆته 44 گۆڵ.