له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان داوای له‌سێداره‌دانی چه‌كدارانی داعش له زیندانه‌كانی عێراق ده‌كرێت
هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی داعش له زیندانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكردووه و داوا له سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێت حوكمه‌كان په‌سه‌ند بكات
K24- هه‌ولێر:
دوای كوشتنی ئه‌و شه‌ش دیلانه‌ی له‌سه‌ر رێگای نێوان دیاله ـ كه‌ركووك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێندرابوون، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و گه‌ل ده‌نگی ناڕه‌زایی شه‌قامی عێراقی به‌رز بووه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و داعشانه‌ی له گرتووخانه‌كانی عێراق زیندانیكراون، له‌سێداره بدرێن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، هومام حه‌موودی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار كرد، سزای دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و چه‌كدار و ئه‌ندامانه‌ی داعش له‌سێداره بده‌ن، كه له زیندانه‌كانی عێراقن و پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هه‌موو شێوازه‌كانی كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان به‌كار هێناوه و، داواشی له سه‌رۆك كۆمار كرد، حوكمه‌كانی له‌سێداره‌دانی تیرۆریستان واژوو بكات، بۆئه‌وه‌ی به سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان بگه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا حه‌موودی دووپاتیكرده‌وه، "تاوانی كوشتنی دڕندانه‌ی هه‌شت رفێندراوه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌سه‌ر رێگای دیاله ـ كه‌ركووك، پێویسته به توندترین شێواز و زووترین كات وڵام بدرێته‌وه"، گوتیشی، "هێشتنه‌وه‌ی تاوانباران به‌بێ جێبه‌جێكردنی سزاكانیان ده‌رفه‌تی زیاتر به دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانی دڕندانه و نامرۆڤایه‌تی ده‌دات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین به‌یاننامه و یاداشتی شه‌رمه‌زاركردن له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی سیاسی و حكوومییه‌وه بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و تاوانه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌ركراون و، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هه‌ڵمه‌تی فراوان ده‌ستی پێكردووه و داوا ده‌كه‌ن، به له‌سێداره‌دانی ته‌واوی تاوانبارنی داعش له زیندانه‌كانی عێراق وه‌ڵامی ئه‌و كرده‌وه دڕندانه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه بدرێته‌وه.
H.B