سکرتێری گشتی ناتۆ بۆ کوردستان 24: رۆڵمان له كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا ده‌بێت
سكرتێری گشتی ناتۆ وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌داته‌وه
K24 - برۆکسل:
یێنس ستۆلتینبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، ناتۆ له كه‌مكردنه‌وه‌ی هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا رۆڵی ده‌بێت.
به‌ر له دەستپێکردنی کۆبوونەوەی لووتکەی ئەوروپا، ، یێنس ستۆلتینبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ له وه‌ڵامی پرسیارێكی بارزان حه‌سه‌ن، په‌یامنێری كوردستان 24 له ئه‌وروپا، ئاشکرای کرد، ئەوان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و ھەندێك وڵاتی دراوسێ، لەھەوڵی ئەوەدان قەیرانی کۆچبەران چارەسەر بکەن.
سکرتێری گشتی ناتۆ راشیگەیاند، راھێنانی ھێزە عێراقییەکان و پشتبەستن بە خۆیان، رێگایەکە بۆ کەمکردنەوەی کۆچی عێراقییەکان بۆ ئەوروپا.
لەکۆتاییدا یێنس ستۆلتینبێرگ، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەھەموو شێوەیەک پشتگیری مانەوەی رێکەوتنی نێوان ئەوروپا و تورکیا لەسەر پرسی کۆچبەران دەکەین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018، کۆبوونەوەی لووتکەی ئەوروپا بە بەشداری 28 سەرکردەی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەستی بەکارەکانی کرد.
ا. م