ئه‌وروپا رێگه له په‌نابه‌ران ده‌گرێت
"ھیوادارم ئەمشەو بگەینە رێکكەوتنی کۆتایی لەسەر پرسی په‌نابه‌ران"

K24 - برۆسكل:
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لووتکەی ئەوروپا بە بەشداری 28 سەرکردەی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەستی بەکارەکانی کرد و قەیرانی په‌نابه‌ران یەکێکە لەو پرسانەی دەبێتە مژاری گەرمی کۆبوونەوەکە.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، مارك رۆته، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، وه‌ڵامی پرسیارێكی بارزان حه‌سه‌نی په‌یامنێری كوردستان 24ی دایه‌وه له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ران و گوتی: "ئومێد دەکەم ئەمشەو بگەینە رێکكەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی پرسی په‌نابه‌ران، ئەگەر بڕیاری سەرەتاییش بدەین دەستبەجێ بچێتە بواری جێبەجێکردن".
سەرۆک وەزیرانی ھۆڵەندا ئاشکرای کرد، ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی 2015و 2016 ھاتنی په‌نابه‌ران به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه.
مارک رۆتە ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی چوونی په‌نابه‌رانی ئەفریقا بۆ ئیتاڵیا و ئیسپانیا، ئێستا ئه‌و دوو وڵاته كێشه‌یان بۆ درووستبووه، بۆیە پێویستە ھەموومان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین و رێگەبگرین لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەکان و خنکانی کۆچبەران.
ا. م