عه‌بادی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی زیندانیانی داعش ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردن
فه‌رمانه‌كه‌ی عه‌بادی دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی 6 دیله‌كه‌ی ده‌ست داعش هاتووه
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیكرد، ده‌ستبه‌جێ سزای ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش جێبه‌جێ بكرێت، كه حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆ خوێنی ئه‌و 6 دیله‌ی كه رێكخراوی داعش به‌شێوه‌یه‌كی درندانه كوشتبووی.
ئه‌م فه‌رمانه‌ی عه‌بادی له میانه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه و رایگه‌یاند، "پێویسته ده‌ستبه‌جێ سزای سه‌ر ئه‌و تیرۆریستانه جیبه‌جێ بكرێت، كه حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئیمزای له‌سه‌ر سزاكه‌یان كردووه و تێهه‌ڵچوونه‌وه نایانگرێته‌وه".
بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی دوای ئه‌وه هاتووه، كه‌پێشتر به‌ڵێنیدابوو، هه‌موو ئه‌و تیرۆریستانه له‌سێداره بدرێن، كه ده‌ستیان له رفاندن و كوشتنی ئه‌و 6 هاووڵاتیانه‌دا هه‌بووه، كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندران و دواجار ته‌رمه‌كانیان به كوژراوی دۆزرانه‌وه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به رێكخراوی داعش له‌ڕێگه‌ی ته‌لگرامه‌وه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، كه له دیمه‌نه‌كاندا 6 دیل نیشان‌دران تییدا چه‌كدارانی داعش هه‌ره‌شه‌یان له حكوومه‌تی عێراق كرد، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 3 رۆژدا ته‌واوی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی داعش ئازاد نه‌كه‌ن، كه له گرتووخانه‌كانی عێراق زیندانیكراون، ئه‌و 6 دیله ده‌كوژن.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیله‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وان سه‌ر به هێزه‌كانی پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبین و، له‌سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركووك ـ به‌غداد رفێندراون.
H.B