به‌غدا سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر 12 حوكمدراوى داعشدا جێبه‌جێكرد
حه‌يده‌ر عه‌بادى، رايگه‌ياند، دوێنێ پێنجشه‌ممه سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 12 تيرۆريستدا جێبه‌جێكراوه
K24 – هه‌ولێر:
نووسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، رايگه‌ياند، دوێنێ پێنجشه‌ممه سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 12 تيرۆريستدا جێبه‌جێكراوه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا نووسينگه‌ى عه‌بادى، بڵاويكرده‌وه، له‌سه‌ر رێنمايى سه‌رۆك وه‌زيران، دوێنێ 12 تاوانباركراو سزاى له‌سێداره‌دانيان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و تاوانباركراوانه بڕيارى سزادانيان گه‌يشتبووه پله‌ى كۆتايى و سزاكه‌يان به شێوه‌يه‌كى بنبڕانه به‌سه‌ردا چه‌سپابوو.
ئه‌و بڕياره دواى ئه‌وه هات، دوێنێ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و ده‌سته‌ى كاروانه‌كانى شيعه له پارێزگاى زيقار، خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و داوايان كرد، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش سزاى له‌سێداره‌دانيان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، چيديكه نه‌هێڵدرێنه‌وه و سزاكه‌يان به‌سه‌ردا جێبه‌جێبكرێت.
هاوكات ئه‌و داوايه دواى ئه‌وه هات، داعش هه‌شت چه‌كدار و پۆليسى عێراقى دواى رفاندنيان گوله‌باران كرد و ته‌رمه‌كانى له سنوورى خورماتوو به شێوێندراوى فڕێدابوو.
ئ.ر