له واشنتن نزيكه‌ى 600 خۆپيشانده‌ر ده‌ستگيركران
به هۆى به‌شداريكردنيان له خۆپيشاندانه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى كاپيتۆڵ له واشنتن، نزيكه‌ى 600 كه‌سى به هۆى به‌شداريكردنيان له خۆپيشاندانه‌كان ده‌ستگيركرد.
ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستگيركراوون، دژى سياسه‌تى ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا خۆپيشاندانيان ئه‌نجام دابوو.
پۆليس، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندووه، تۆمه‌تيان ئاراسته‌ى 575 كه‌س كردووه، كه به‌شدارييان له خۆپيشاندانى رێگه پێ نه‌دراو كردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و ده‌ستگيركراوانه له باڵه‌خانه‌يه‌كى ئه‌نجوومه‌نى پيران ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون و له ئێستادا لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵيان ده‌ستيپێكردووه.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، دژى هه‌ر جۆره لێبورده‌ييه‌كه له به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران.
هاوكات به پاساوى مه‌ترسى تيرۆر، گه‌شتى هاووڵاتيانى ژماره‌يه‌ك وڵاتى جيهانيش بۆ ئه‌مه‌ريكا قه‌ده‌غه‌كراوه.
له سنووره‌كانى نێوان ئه‌مه‌ريكا و مه‌كسيكيش، ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا سه‌دان منداڵ و كۆرپه‌ى له دايك و باوكيان جياكردووه‌ته‌وه و منداڵ و كۆرپه‌كان به جيا زيندانى كراوون و دايك و باوكيشيان به جيا.
ئه‌و ره‌فتارانه‌ى ئيداره‌ى تره‌مپ بووه‌ته هۆى نيگه‌رانى رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و منداڵان و له ناوخۆى ئه‌مه‌ريكاشدا به‌شێك له هاووڵاتيان دژى ئه‌و سياسه‌تانه خۆپيشاندانيان ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر