جوانكارييهكى ساده ژيانى ئافره‌تێكى كرده دۆزه‌خ و بير له خۆكوشتن ده‌كاته‌وه
له نۆڕينگهيهكى تايبه‌تى ئه‌نتاڵيا ويستى ددانى سپى بكاته‌وه، خه‌ريكه ژيانى له‌ده‌ستده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ژنێكى تورك ده‌يه‌وێت بڕواته به‌لجيكا يان هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ى يارمه‌تى بده‌ن و به "مردنێكى به به‌زه‌ييانه" كۆتايى به ژيانى خۆى بهێنێت.
رۆژنامه‌ى حوڕييهتى توركيا بڵاويكرده‌وه، شاره‌زاى بوارى گه‌شتوگوزارى توركيا، سونى ئوزتورك، ته‌مه‌ن (40 ساڵ)، سه‌ردانى نۆڕينگهيهكى تايبه‌تى كردووه له ئه‌نتاڵيا بۆ ئه‌وه‌ى ددانى سپى بكاته‌وه.
لێره‌وه نه‌هامه‌تييه‌كانى ژيانى ئه‌و شاره‌زايه‌ى گه‌شتوگوزار ده‌ستيان پێكردووه.
دواى سپيكردنه‌وه‌ى ددانى، ئازارێك له شهويلگه و چه‌ناگه و روومهتى په‌يدا بووه.
ئوزتورك، سه‌ردانى نۆڕينگهكهى كردووه‌ته‌وه و پزيشكه‌كه به يه‌ك جار 20 ددانى بۆ ده‌رهێناوه.
هێشتا ئازار به‌رى نه‌داوه و چووه‌ته‌وه لاى پزيشكه‌كه و رازى بووه، كه 3 ددانى ديكه‌شى بكێشێت.
دواى ئه‌وه‌ى چووه‌ته‌وه ماڵ ههستيكردووه، ئازاره‌كه‌ى هه‌ر به‌رده‌وامه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه لاى پزيشكه‌كه‌ى و سه‌رجه‌م ددانه‌كانى ديكه‌ى بۆ كێشاوه و به‌و شێوه‌يه هه‌ر 32 ددانهكهى دهركێشراوون.
ئازار وازى له ئوزتورك نه‌هێناوه و چووه‌ته‌وه لاى پزيشكێكى ديكه و ئه‌و پزيشكهش پێى وتووه، دهمارێكى تووشى كێشه بووه و ئه‌و ده‌ماره به‌رپرسه له‌و ئازاره‌ى له رووخسار و شهويلاگى درووست بووه و ده‌بێت بۆى ببڕێت.
ئوزتورك ناچار بووه رازى بێت و نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه و دهمارهكهيان بۆ بڕيوه، به‌ڵام ئازاره‌كه‌ى هه‌ر ماوه.
ئوزتورك ده‌ڵێت: پزيشكه‌كان 10 ده‌رمانى جۆراو جۆريان بۆ نووسيم و به‌كارم هێنان، وام لێهات نه‌توانم قسه بكه‌م و ده‌مم بكه‌مه‌وه و بيجوڵێنم. ته‌نانه‌ت ناشتوانم خواردن بخۆم جگه له شۆربا و شله‌مه‌نى و 34 كيلۆگرام كێشم دابه‌زيوه به‌و هۆيه‌وه.
ئێستا ئوزتورك بارى ده‌روونى شێواوه و بير له‌وه ده‌كاته‌وه بچێته يه‌كێك له‌و وڵاته ئهوروپاييانهى رێگه به خۆكوشتن ده‌ده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ داوا بكات به بهزهييهوه كۆتايى به ژيانى بهێنرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت بمرم نه‌ك به‌رگه‌ى ئه‌و هه‌موو ئازار و ئێشه بگرم كه رووخسارمى گرتووه‌ته‌وه.
ئ.ر