وێڕای گرژییه‌كان ئێران 50 تۆن ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ره‌وانه‌ی سعوودیه ده‌كات
به‌رپرسێكی ئێرانی: به‌منزیكانه زیاتر له 500 كه‌س له تیمی خزمه‌تگوزاری ئێرانی سه‌ردانی سعوودیه ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ناردنی 160 به‌سته‌ی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ سعوودیه راگه‌یاند، كه كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 50 هه‌زار كیلۆگرام.
مه‌حمود عه‌زیمی، به‌ڕێوه‌به‌ری كڕینی داوده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له سه‌نته‌ری حه‌ج و عومره‌ی سه‌ر به مانگی سووری ئێرانی رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیانه‌ی ئاماده‌یانكردووه له 40 جۆر ده‌رمان و 360 پارچه‌ی پێداویستی پزیشكی پێكهاتووه و، مه‌به‌ست له ناردنی ئه‌و ده‌رمان و پێداویستییانه، بۆ خزمه‌تی حاجیانی ئێرانه كه بڕیاره بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج سه‌ردانی ماڵی خودا بكه‌ن له سعوودیه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بوه‌شدا، "نه‌خۆشخانه كاتییه‌كانیان كه بڕیاره له هه‌ریه‌ك له مه‌ككه و مه‌دینه دامه‌زرێنن، ته‌واوی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ حاجیانی ئێرانی له نه‌خۆشخانه‌كانی مانگی سوور دابین ده‌كه‌ن".
عه‌زیمی گوتی، "له 17ی ته‌مموز زیاتر له 500 كه‌س له‌چوارچێوه‌ی تیمی ته‌ندرووستی وه‌ك پسپۆرانی دڵ، ئێسك، نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان، ده‌مار، ده‌روونی، ددان، تیمی په‌رستاران، یه‌كه‌كانی چاودیری چڕ، تاقیگه و تیشك بۆ خزمه‌تی حاجیانی ئێرانی ره‌وانه‌ی سعوودیه ده‌كرێن".
له 18ی ئه‌م مانگه‌ش حه‌مید محه‌مه‌دی، سه‌رۆكی رێكخراوی حه‌ج و زیاره‌ته‌كانی ئێران رایگه‌یاند، ئێران و سعوودیه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، به‌منزیكانه نووسینگه‌ی چاودیری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حاجیانی ئێران له عه‌ره‌بستانی سعوودیه بكرێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، ئێران نزیكه‌ی 3 هه‌زار كاردی خزمه‌تگوزار بۆ خزمه‌تی حاجیان ره‌وانه‌ی سعوودیه ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، به‌م ساڵانه‌ی دوایی گرژی و ئاڵۆزی كه‌وتۆته نێوان ئێران و سعوودیه و زۆرجار هه‌ره‌شه‌كانیان له‌یه‌كتری بۆنی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی لێوه دیت، هه‌میشه ریاز تاران به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی تایفی تۆمه‌تبار ده‌كات، له به‌رامبه‌ریشدا تاران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی سعوودیه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
H.B