په‌رله‌مانی عێراق ده‌رگاكانی داده‌خات و خودا حافیزی له نوینه‌ران ده‌كات
تاكۆتایی ئه‌مساڵیش په‌رله‌مانتاران مافه داراییه‌كانیان وه‌رده‌گرن
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دوا دانیشتنی خۆی له‌م خوله‌ی ته‌شریعیدا ئه‌نجامدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، "ئارام شێخ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا كۆتاییهاتنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی راگه‌یاند".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران ئاشكرایانكرد، وێڕای ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، تا كۆتایی ئه‌مساڵیش، په‌رله‌مانتاران مافه داراییه‌كانی په‌رله‌مانتارییان وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیاربوو ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراق دوا دانیشتنی خۆی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ساز بكات، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی نیسابی یاسایی، دانیشتنه‌كه له په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پێشنیازه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه ته‌نیا 127 په‌رله‌مانتار له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌بوون، كه به‌لایه‌نی كه‌م بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پێشنیازه پێویستی به 166 ئه‌ندام په‌رله‌مان بوو.
دانیشتنی ئه‌مرۆ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران كه دوا دانیشتنی ئه‌م خوله بوو، به سه‌رۆكایه‌تی هومام حه‌مودی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
H.B