ئەڵمانیا دەست بەناردنەوەی پەنابەران دەکات
10 وڵاتی ئهوروپی هاوكاریی بهرلین دهكهن

K24 - ههولێر:
زیاد لە 10 وڵاتی ئەوروپی ئامادەیی خۆیان نیشانداوە، یارمەتی وڵاتی ئەڵمانیا بدەن لە ناردنەوەی پەنابەرانی بێ بەڵگە بۆ وڵاتەکانیان.
رۆژنامەی دێر شپیگڵی ئەڵمانی توانیویەتی بەڵگەنامەیەک بە ناوی" رێکخستن و کۆنترۆڵی زیاتری یاسای پەنابەران" ئاشکرا بکات کە لە نێوان هەردوو پارتی دیموکراتی کریستیان و پارتی دیموکرات سۆسیالی ئەڵمانیا کاری لەسەرکراوە.
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە هەریەک لە وڵاتانی بەلجیکا، دانیمارک، ئیستۆنیا، فینلەندا، فهرەنسا، لیتوانیا، لاتیڤیا، لۆکسمبۆرگ، پۆرتوگال، سوید، هەنگاریا، پۆڵەندا وچیک رەزامەندی ئەوەیان نیشانداوە یارمەتی ئەڵمانیا بدەن لە ناردنەوەی پەنابەرانی بێ بەڵگە لە ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتەکانیان.
ئەم هەوڵەی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە، ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، و پارتەکەی مەترسی لەدەسەڵات لادانیان لەسەرە بەهۆی وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆری پەنابەر لە دوای ساڵی 2014 و دروستبوونی جەنگ و تیرۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.