فێستیڤاڵی قوربانیکردنی ئاژەڵ و میوە بۆ خواوەندی چیا ببینە

"ئەو خێڵە منداڵیشیان کردۆتە ناو گڕکانەکە تاکو (خودا)کەیان توڕە نەبێت"

K24 - هه‌ولێر:

ساڵانە خێڵی تێنگێر لە وڵاتی ئیندۆنیسیا وەک نەریتێکی خێڵەکەیان دەچنە سەر چیای برۆمۆ کە بە ماڵی گڕکانەکان ناسراوەو ئاژەڵ و میوە و گوڵ وەک قوربانی دەخەنە ناو گڕکانەوە و هەندێک لە خێڵەکانی دیکەش بۆ ئەوەی دەستیان بەو خواردانانە بگات تۆڕ هەڵدەدەن و راوی خواردنە گرانبەهاکان دەکەن پێش ئەوەی ببنە خۆڵەمێش.

بەگوێرەی راپۆرتێکی فرانس پرێس، لە سەدەی پانزدەوە ئەو فێستیڤاڵی قوربانیکردنە بۆ خواوەندی تایبەتی ئەو خێڵە بەڕێوەدەچێت و لە کاتی قوربانیکردنەکە خەڵک نزاکانیان بۆ خواوەندەکەیان بەرز دەکەنەوە.

هۆکاری ئەنجامدانی ئەم فێستیڤاڵە دەگەرێتەوە بۆ ئەفسانەی چیرۆکی "جاکا و رۆرۆ"، جاکای پادشا و رۆرۆ شاژن، دوای چەند ساڵێک لە ئەنجامدانی هاوسەرگیریی، منداڵیان نابێت، ئەوانیش دەچنە سەر ئەو چیایە و داوا لە خودای چیا دەکەن کە منداڵیان پێببەخشێت. بە گوێرەی ئەفسانەکە، خوداکە وەڵامیان دەداتەوە و بەڵێنی 25 منداڵیان پێدەدات، بەڵام بەو مەرجەی، بچووکترین منداڵیان بکەنە قوربانی.

پاشا و شاژن بەو داوایەی خوداکە رازی دەبن، بەڵام کاتێک منداڵەکانیان دەبێت، دوودڵ دەبن لەوەی ئەو منداڵەیان ببەخشن، بۆ ئەوەش "خوداکە" سزایان دەدات و هەر 25 منداڵەکەیان لێ دەستنێنێتەوە.

دەوترێت، لە رابردوودا، ئەو خێڵە منداڵەکانیان ساڵانە بەهۆی ئەو ئەفسانەیە کردۆتە قوربانی، بەڵام ئێستا تەنها مریشک و بزن و میوە و گوڵ دەکەنە قوربانی.

فێستیڤاڵی قوربانیکردنی ئاژەڵ و میوە بۆ خواوەندی چیا ببینە
فێستیڤاڵی قوربانیکردنی ئاژەڵ و میوە بۆ خواوەندی چیا ببینە
فێستیڤاڵی قوربانیکردنی ئاژەڵ و میوە بۆ خواوەندی چیا ببینە
فێستیڤاڵی قوربانیکردنی ئاژەڵ و میوە بۆ خواوەندی چیا ببینە