ده‌سته‌ی دادوه‌ریی ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كانی یه‌كلایی كرده‌وه
پاڵپشتی بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆن ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدراڵی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/7/2018 به ده‌ركردنی بڕیارێك پاڵپشتی له بڕیاری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی ده‌نگه‌كان ئه‌وانه‌یان تانه و سكاڵایان له‌سه‌ره ده‌ستژمێر بكرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ناوه‌ندی میدیایی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری "ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدراڵی پاڵپشتی بڕیاری كۆمیسیۆن ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها ده‌ستژمێری ده‌نگی ئه‌و وێستگه و ناوه‌ندانه‌ی هه‌ڵبژاردن له ته‌واوی عێراق بكرێته‌وه كه سكاڵایان له‌سه‌ره یان تانه له ده‌ره‌نجامه‌كانیان دراوه".
ئه‌و بڕیاره له كاتێكدایه رۆژی شه‌ممه 30/6/2018 له‌یس جه‌بر حه‌مزه، گوته‌بێژی فه‌رمی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: "چه‌ندین وێستگه و ناوه‌ند بۆ ژماردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه دیاری ده‌كرێن كه سكاڵایان له‌سه‌ره و له رۆژی سێشه‌ممه 3/7/2018ـه‌وه ده‌ست به ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له چوارچێوه‌ی ئۆفیسی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی (كه‌ركووك، سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار) یه‌ك له دوای یه‌ك و له پارێزگای كه‌ركووكه‌وه ده‌ست به ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان ده‌كاته‌وه. به‌ڵام پارێزگاكانی دیكه به‌گوێره‌ی ئه‌و بنه‌مایانه ده‌بێت كه كۆمیسیۆن دیاریی ده‌كات. له كاتێكدا ئه‌و سندووقانه‌ی نێردراوون بۆ به‌غدا هه‌ر له‌وێ به ده‌ست جیاده‌كرێنه‌وه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی كۆمیسیۆن گووتیشی: "كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژانی 28 تا 30/6 كۆبوونه‌وه‌ی كردووه‌و بریاریداوه ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان ده‌ستپێبكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌مواری سێیه‌می یاسای ژماره 45ـی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی رۆژی 21/6/2018 دا هاتووه. پاش ئه‌وه‌ی ته‌ماشای سكاڵا وتانه و راپۆرته فه‌رمییه په‌یوه‌نداره‌كان كراوه، ئه‌و بڕیارانه دراوه".
له بریاره‌كه‌دا هاتووه، پرۆسه‌ی ده‌ستژمێركردنه‌وه بۆسه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ك (ئێران، توركیا، بریتانیا، ئوردن، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا) ده‌كرێته‌وه و كۆمیسیۆن بۆ گواستنه‌وه‌ی سندووقه‌كان بۆ به‌غدا رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌كیش هاته رێگای كۆمیسیۆن، ئه‌وكاته بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه ده‌دات".
هه‌روه‌ها كۆمیسیۆن بڕیاریداوه ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان، به ئاماده‌بوونی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزخانه بیانییه‌كان و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و میدیاكاران بكات و وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و ناوخۆ ئاسایشی پرۆسه‌ی ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.