چاوشئۆغڵۆ: له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه له گفتوگۆداين
توركيا كونسوڵخانه‌ى له مووسڵ ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو، رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق ده‌ست به رێككاره فه‌رمييه‌كان كراوه بۆ كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى توركيا له مووسڵ و هه‌روه‌ها له گفتوگۆداين له باره‌ى كشانه‌وه‌ى په‌كه‌كه له شنگال.
دوێنی لە میانی بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی (ئێن تی ڤی)ى توركيادا، چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، لەگەڵ حکوومەتی عێراق سەبارەت بە کشانەوەی ئەندامانی په‌كه‌كه لە شنگال له گفتوگۆداين.
گوتيشی: "دوای پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق، هاریکارییەکانمان لەگەڵ بەغدا دژی پەکەکە بەهێزتریش دەکەین. پێویستە دڵنیابین لەوەی کە چەند لە ناوچەی شنگال کشاونەتەوە و چەند ماونەتەوه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەکرد وڵاتەکەی پشتیوانییەکانی لە پێناو دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق زیاد دەکات و گوتی: "لە لایەکی دیکەشەوە ناتۆ کەمپێکی مەشقپێکردن و راهێنانی دەبێت لەوێ. تورکیا رۆڵی گرنگی دەبێت لەو چوارچێوەیەشدا".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو تیشکی خستەسەر ئەوەی کە لە بەسرە خەریکن کۆنسوڵخانه دەکەنەوە، هەروەها دەستیان بە کارە فەرمییەکان کردووە بۆ کردنەوەی كونسوڵخانه لە مووسڵ.
پێشتر له 10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014دا، كونسوڵخانه‌ى توركيا له لايه‌ن داعشه‌وه له مووسڵ گه‌مارۆ درا و دواتر سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى كونسوڵخانه‌كه له لايه‌ن داعشه‌وه ره‌وانه‌ى توركيا كرانه‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر