به‌وینه.. زیندانیێك ده‌بێته ئه‌كته‌ری هۆلیۆد و به هێلیكۆپته‌ر له گرتووخانه راده‌كات
هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان له ناوه‌ڕاستی گرتووخانه‌كه نیشتانده‌وه و ده‌ستی هاوڕێكه‌یان گرت و رایانكرد
K24- هه‌ولێر:
زیندانیێك كه به ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن له یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی فه‌ره‌نسا زیندانیكرابوو، وه‌ك ئه‌و رێگایانه‌ی له فیلمه‌كانی هۆلیۆد به‌كارده‌هێندرێن، به هێلیكۆپته‌ر له زیندان رایكرد.
وه‌ك رۆژنامه‌ی "لۆفیگارۆ"ـی فه‌ره‌نسی بڵاویكردۆته‌وه، "ره‌زوان فاید" ئه‌و زیندانییه‌یه كه به هاوكاری سێ له هاوڕێكانی توانی له گۆتووخانه‌ی "رو" له رۆژهه‌ڵاتی پاریسی پایته‌خت رابكات، دوای ئه‌وه‌ی كه هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان له گۆڕه‌پانی گرتووخانه‌كه نیشتانده‌وه و، هه‌رسێ هاوڕێكه‌ی فاید ده‌ستیان گرت و سهریانخسته ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه و رایانكرد.
هه‌ر له‌باره‌ی راكردنی ئه‌و زیندانییه، رۆژنامه‌ی "لۆمۆند" له‌زاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، "پرۆسه‌ی راكردنهكه ته‌نیا ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكی خایاند و پاسه‌وانان فریانه‌كه‌وتن هیچ رووداوێكی ته‌قه‌كردن و ده‌ستگیركردنی بارمته ئه‌نجام بده‌ن".
جێگای ئاماژه پێكردنه، له مانگی نیسانی رابردوو، سزای زیندانیكردنی 25 ساڵ به‌سه‌ر "ره‌زوان فاید"ـدا سه‌پێندراوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو، كه له كاتی دزیكردندا له ساڵی 2010، بووه هۆی كوژرانی پۆلیسێكی ئافره‌ت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "لۆمۆند" فاید كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی جه‌زائیره، پیشتریش پێشینه‌یه‌كی له راكردن له زیندان هه‌بوو، له ساڵی 2013ـش دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ره‌نساوه، توانیبووی له زیندان رابكات، به‌ڵام دووباره ده‌ستگیركرایه‌وه.
رۆژنامه‌ی "لۆفیگاری" بڵاویشیكرده‌وه، پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای فاید و هاوه‌ڵه‌كانی به‌رده‌وامه.
H.B


