پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا پورتوگال داوای په‌نابه‌ران ده‌كات
مه‌به‌ستی لیشبونه له وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران بۆ سه‌قامگیركردنی دیمۆگرافیای وڵاته‌كه‌یانه
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌وڵ ده‌ده‌ن سنوورێك بۆ لێشاوی په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كانیان دابنێن، پورتوگال تاكه وڵاتی ئه‌وروپییه كه ئاره‌زووی ژماره‌یه‌كی زیاتری ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كات، كه له كیشوه‌ره پیره‌كه به‌دوای ژیانێكی باشتردا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌نتۆنیۆ كۆستا، سه‌رۆك وه‌زیرانی پورتوگال له كۆنگره‌ی حزبی سۆسیالیست دووپاتیكرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی دیمۆگرافیای وڵاته‌كه‌ی، پێویستییان به ژماره‌یه‌كی زیاتری په‌نابه‌ران هه‌یه و جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌موو ئه‌و لێدوانانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه له‌دژی په‌نابه‌ران ده‌درێن.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه حكوومه‌تی پورتوگال هه‌ڵوێستێكی دیاری له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته نیشانداوه و، تاكه وڵاتیش بووه كه ئاره‌زووی ژماره‌یه‌ك له‌و په‌نابه‌رانه‌ی كردووه، كه له‌لایه‌ن كه‌شتی "لایڤ لاین"ـی ئیسپانییه‌وه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست رزگاركراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پورتوگال ئاماژه‌ی به‌وه داوه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نتۆنیۆ ڤیتوریۆی سۆسیالیستی پورتوگالی له رۆژی هه‌ینی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نویی رێكخراوی كۆچ و كۆچبه‌رانی جیهان، به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واوه له‌سه‌ر گرنگیدانی لیشبونه به‌و دانوستان و گفتوگۆیانه‌ی له‌باره‌ی پرسی په‌نابه‌رانه‌وه له‌ئارادان.
هه‌روه‌ها كۆنتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی دیمۆگرافیا كه رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌ی بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه پێویسته ساڵانه وڵاته‌كه‌ی 75 هه‌زار په‌نابه‌ری نوی وه‌ربگرێت، بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان له وڵاته‌كه‌یان سه‌قامگیر ببێته‌وه.
H.B