تایبەتمەندییەكی ناوازەی مۆبایلی ئایفۆنی نوێ ئاشكرا دەكرێت

"ئەپڵ پەڕەشووت بۆ ئایفۆن دادەنێت"

K24 - ھەولێر

کاتێك بە ھەر هۆکارێك مۆبایلەکەت لەدەست دەکەوێتەخوارەوە، زۆرجار دەیبینی شاشەكەی شکاوە یان لەکارکەوتووە، بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، کۆمپانیای ئەپڵ نیازی هەیە لە دروستکردنی دیزاینی مۆبایلی ئایفۆنی داهاتوویدا، دوو راگر بە مۆبایلەکە وابەستە بکات، کە بەهۆی سێنسەرەکانیان تەنها لەکاتی کەوتنەخوارەوە دێنەدەرەوە، پێش ئەوەی مۆبایلەکە بەر زەوی یان هەر تەنێکی دیکە بکەوێت، راگرەکان لەناو مۆبایلەکە دێنە دەرەوە و ناهێڵن ئامێرەکە زیانی پێبگات، بەڵکو تەواوی پەستانەکە دەچێتە سەر راگرەکان.

فیلیپ فرێنزێل، قوتابی دیزاین لە زانکۆی ئالێنی ئەڵمانیا، ئەو دیزاینە نوێیەی کۆمپانیای ئەپڵ بە هاوشێوەی "پەڕەشووتی ئۆتۆمبێل" ناو دەبات و بە گرنگیشی دەزانێت.

داتاکانی کۆمپانیای ئەپڵ دەریدەخەن، تەنها لە ساڵی 2017، 216 ملیۆن مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن لە سەرانسەری جیهان فرۆشراوە.

ه.ج