ماڕادۆنا: ئه‌گه‌ر رامۆس یاریزانی بارسێلۆنابا یوفا به توندی سزای ده‌دا
ماڕادۆنا داوا له یوفا ده‌كات رامۆس بۆ 2 ساڵ سزا بدات
.jpg)
دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا، ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی سكای نیوزی بریتانیا داوای سزادانی سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی ریال مه‌درید ده‌كات.
ماڕادۆنا داوا له یوفا ده‌كات به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی تووشی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی كرد، پێویسته رامۆس بۆ دوو ساڵ سڕ بكرێت.
له فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2018، رامۆس كاپتنی ریال مه‌درید له ده‌ستپێكی یارییه‌كه زۆر به توندی به‌ره‌نگاری محه‌مه‌د سه‌ڵاح بووه‌وه، به‌هۆی ئازاره‌وه سه‌ڵاح یاریگه‌ی جێهێشت و ناوبژیوانیش ته‌نانه‌ت كارتێكی زه‌ردیشی نه‌دایه رامۆس.
ماڕادۆنا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: یوفا بێده‌نگی به‌رامبه‌ر رامۆس هه‌ڵبژارد و سزای نه‌دا، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریزانی ریال مه‌دریده، ئه‌گه‌ر یاریزانێكی بارسێلۆنا هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ی كردبا به دڵنیاییه‌وه یوفا سزای ده‌دا.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری له فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌هۆی رامۆس له شانی چه‌پی تووشی پێكان بوو، به‌هۆیه‌وه لیڤه‌رپوول (3 ـ 1) یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌وه له یه‌كه‌مین یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیالی 2018 بێبه‌شبوو.