ژنێك دوای راگه‌یاندنی مردنی زیندوو ده‌بێته‌وه
سه‌ره‌تا وایانزانیوه مردووه و ره‌وانه‌ی توێكارییان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ژنێك له وڵاتی ئه‌فریقای باشوور, كه به‌هۆی رووداوی ئۆتۆمبێله‌وه، گوایه گیانی له ده‌ستدابوو، له ناو ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه زیندوو ده‌بێته‌وه، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
پوخته‌ی رووداوه‌كه ئه‌وه‌یه، كاتێك ئه‌و ژنه تووشی رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێت، له هه‌مان شوێن مردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن تیمی فریاگوزارییه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت، دواتریش ته‌رمی ژنه‌كه، كه هێشتا ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌گوازرێته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی توێكاری ناوچه‌ی "كارلێتۆنڤیڵ" له پارێزگای "گواتینگ".
به گوێره‌ی پشكنینه‌كانیش، هیچ ئاكارێكی ژیان به‌سه‌ر ده‌موچاوی ژنه‌كه‌وه دیار نه‌بووه، بۆیه ره‌وانه‌ی توێكارییان كردووه و وه‌ك مردووێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی ژنه‌كه كردووه.
دواى ئه‌وه‌ی كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه بۆ دڵنیابوون سه‌ر له‌و به‌شه ده‌دات و ده‌رگه‌ی ته‌رمی ئه‌و ژنه له‌ناو ساردخانه‌كه ده‌كاته‌وه، ده‌بینێت زیندوو بووه‌ته‌وه و هه‌ناسه‌ده‌دات.
دواتریش به‌شه‌كانی دیكه نه‌خۆشخانه ئاگادارده‌كاته‌وه و ده‌یگوازنه‌وه به‌شی فریاگوزاری، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكه‌ن.
له دوای رووداوه‌كه، كۆمپانیای فریاگوزاری، كه ئه‌ركی به هاناوه‌چوونی حاڵه‌ته له ناكاوهكانه له ئه‌فریقا، ره‌تیكرده‌وه هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له كارمه‌ندانییه‌وه هه‌بووبێت له‌و كه‌یسه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای "دیسترێس ئه‌لێرت"، گوتی: "ئه‌و حاڵه‌ته به‌هۆی ئه‌وه نه‌بووه كارمه‌ندان و فریاگوزاران به ته‌واوه‌تی راهێنانیيان نه‌كردووه".
به گوێره‌ی "تایمز لایڤ"یش، كارمه‌ندان ته‌واوی رێكاره پێویستییهكانییان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ زانین دۆخی ته‌ندرووستی ژنه‌كه، وه‌ك پێوانه‌كردنی گوشاری خوێن و هه‌ناسه‌دان.
به گوێره‌ی راپۆرتی میدیاكانی ئه‌فریقاش، ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه له رۆژی 24ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو، له رووداوێكی ئۆتۆمبێل برینداربوونه و دوو كه‌سیش له‌گه‌ڵ ئه‌وان گیانییان له‌ده‌ستداوه, به‌ڵام سه‌ره‌تا ژنه‌كه‌ن له ریزی مردووان هه‌ژماركراوه، به‌ڵام دواتر له‌ناو ساردخانه زیندوو بووه‌ته‌وه.
ا.م