فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ریتانی له سووریا تێكشكا
فڕۆكه‌كه سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی به‌ریتانی بوو كه له ئه‌ركێكی نهێنی سه‌ربازی ده‌گه‌ڕانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "زه سه‌نده‌ی تایمز"، فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی سه‌ر به هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا له جۆری "C-130J Hercules" له بیابانه‌كانی سووریا تێكشكا.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێدواه، رووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه، كه فڕۆكه‌كه سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی به‌ریتانی بوو، كه له ئه‌ركێكی نهێنی سه‌ربازی ده‌گه‌ڕانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و رووداوه بكات.
ئه‌و رۆژنامه‌یه بڵاویكرده‌وه، دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا خۆیان فڕۆكه‌كه‌یان بۆردومان كردووه و سووتاندوویانه كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 58 ملیۆن دۆلار و تایبه‌ت بوو به كاری سه‌ربازی له سووریا و عێراق.
له راپۆرته‌كه‌ی "زه سه‌نده‌ی تایمز"ـدا باسی ئه‌وه‌شكراوه، له‌مانگی رابردوودا، هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا هێرشێكیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی سووریا له سێكوچكه‌ی سنووری سووریا له‌گه‌ڵ عێراق و ئوردن ئه‌نجامداوه.
H.B