ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌سه‌ر روخاندنی رژێمی ئێران رێكده‌كه‌ون
ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل تیمێكی هاوبه‌شیان بۆ زیادكردنی فشار له‌سه‌ر تاران و رووخاندنی رژێمی ئێران پێكهێنا
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "عاشیره"ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل تیمێكی هاوبه‌شیان بۆ زیادكردنی فشار له‌ناوخۆی ئێران پێكهێناوه و، مه‌به‌ست له‌و تیمه بۆ روخاندنی رژێمی ئێرانه.
ئه‌و كه‌ناڵه ئیسرائیلییه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل تیمێكی هاوبه‌شیان بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران پێكهێناوه و، سه‌ره‌تاش سوود له‌و خۆپیشاندانانه وه‌رده‌گرێت كه شاره‌كانی ئێرانی ته‌نیوه.
له‌مباره‌شه‌وه باراك رابید، سیاسه‌تمه‌داری ئیسرائیلی له نامه‌یه‌كدا بۆ سایتی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و كه‌ناڵه نووسیویه‌تی، تیمی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكی ـ ئیسرائیلی ئه‌و خۆپیشاندانانه ده‌قۆزێته‌وه، كه شه‌قامی ئێرانی له دژی رژێمی كۆماری ئیسلامی ته‌نیوه و، ئه‌م بابه‌ته‌ش پرسی سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی نێوان مائیر بن شه‌بات، راویژكاری نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل و جۆن بۆڵتۆنی هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی بوو له واشنتۆن.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌ر له ماوه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی ناردنی نامه‌یا بۆ گه‌لی ئێران ئه‌نجامدا، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل 4 نامه‌ی وروژێنه‌ری به‌هێزی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ئێران كرد، به‌هه‌مان شێوه مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش په‌یامی پاڵنه‌ری ئاراسته‌ی گه‌لی كۆماری ئیسلامی كرد.
وه‌ك ئه‌و كه‌ناڵه ئاشكرایكرد، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاماژه‌كانی ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌رده‌كه‌ون و فشاره‌كانیان له‌سه‌ر ئێران توندتر ده‌كه‌ن.
H.B