له 24 كاتژمێری رابردوودا گه‌رمترین شوینی جیهان شارێكی عێراقی بوو
دوای ئه‌ویش ناوى فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره به تۆماركردنی 50.8 پله‌ی سیلیزی له چواره‌می ریزبه‌ندی خشته‌كه‌دا هاتووه
K24- هه‌ولێر:
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، ناوی 8 شاری عێراقی له ریزبه‌ندی 15 گه‌رمترین شاری جیهانیدا هاتوون، پله‌ی یه‌كه‌میش له‌و ریزبه‌ندییه‌دا به‌ر شاری عیماره كه‌وتووه.
وێستگه‌ی "بلاسیرفێلی" له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا خشته‌ی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ماوه‌ی 24 كاتژمیری رابردوودا بڵاوكرده‌وه، به‌گوێره‌ی داتا و زانیارییه تۆماركراوه‌كانی ئه‌و خشته‌یه، شاری عیماره‌ی عێراقی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركردووه و گه‌یشتۆته 51 پله‌ی سیلیزی، دوای ئه‌ویش ناوچه‌كانی موتریبه له كوێت و عه‌مادییه له ئێران هه‌مان پله‌ی گه‌رمایان تۆماركردووه.
هه‌وره‌ها له خشته‌كه‌دا دیاره، فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره ته‌نیا به 2 پۆینت له‌و پله‌یه نزمتر بووه و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 50.8 پله‌ی سیلیزی تۆماركردووه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی چوارم بووه.
H.B
